ناونیشانی کارکردن: کارمەندی تەکنەلۆژیای زانیارییەکان
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریکراو
ڕۆژانی کارکردن: ١شەممە، تاوەکو پێنج شەممە.
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی تاوەکو ٠٤٠٠ی دوانیوەرۆ.
شوێنی کار: نووسینگەی هەولێر
مووچەی مانگانە: ١،٠٥٠،٠٠٠ د.ع.، یەک ملیۆن و پەنجا هەزار دیناری عێراقی(لێبڕینی دەستەبەری کۆمەلایەتی لە خۆ دەگرێت)
پلە: ٧
رەگەز: نێر
رێککەوتی راگەیاندن: ٢٤/٠٤/٢٠٢٥
دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی (CV): ٢٨/٠٤/٢٠٢٥ کاتژمێر ١٢:٠٠ ی نیوەڕۆ
بهرپرسیاریهتیهكان:
- بەدواداچونی دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئەنتەرنێت و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ ئەو کێشانەی رووبەروی دەبنەوە.
- هەڵدەستێت بە دامەزراندنی بەرنامەکانی تایبەت بە ئۆفیس و کاردەکات لە پێناو زامنکردنی باشی بەگەرخستن و کارکردنی بەردەمیان.
- هەلدەستێت بە بەردەوامیدان بە خزمەتگوزارییە بە تایبەتەکانی تۆڕی ناوخۆ و جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامی کارکردنیان.
- چاکردنەوەی تۆری ناوخۆی ئۆفیس وپاراستنی لە بەرنامە خراپەکان.
- دابەزاندنی بەرنامەکانی دژەڤایرۆس و نوێکردنەوەی لە کاتی پێویستدا.
- چاکردنەوەی ئامێرەکانی دەرخستە تایبەتاکانی وا بەستە بە ئامێر و کەرەستەکانی چاکردنەوە و پارچەی یەدەگی تایبەت بە ئامێرەکانی کۆمپیتەروپاشکۆکانیان و دابینکردنیان.
- هەر کار و ئەرکێکی دیکە کە لە لایەن بەرپرسی راستەوخۆ پیی دەسپێردرێت.
بڕوانامەی زانستی:
- بەکالۆریۆس یان دبلۆم/کۆمپیوتەر.
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- ئەزموونی لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت.
- بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و ئەنتەرنێت بە ئاستی( نایاب).
- توانای دامەزراندن و بەردەوامی داتا بەیسی سەرجەم پرۆگرامەکان.
- توانای چاکردنەوەی ئامێرەکانی کۆمپیەتەر و پاشکۆکانی.
- لێهاتووی لە ئاستێکی بەرز و دابەشکردن بەردەوامیدان بە خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت.
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
تێبینی:
- هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
- ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
- ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
- ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
- ئەگەر قوتابی بێت.
- ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.