هەلیکار – پارێزەر

ناونیشانی کارکردن: پارێزەر
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە، رۆژانی یەک شەممە تاکو پێنج شەممە.
شوێنی کار: سەرۆکایەتی دەزگا
مووچەی مانگانە: ١،٠٥٠،٠٠٠ د.ع، یەک ملیۆن و پەنجا هەزار دیناری عێراقی (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت).
ژمارەی کارمەندی پێویست: ١
شوێنی نیشتەجێبوونی کارمەند: هەولێر
رەگەز: بۆ هەردوو رەگەز
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٢٩/٠٤/٢٠٢٥
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردن:CV ٠٤/٠٥/٢٠٢٥ کاتژمێر ٠٨:٣٠ بەیانی.

   أ/ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  • پێداچوونه‌وه‌ به‌ كلێشه‌ی گرێبەستی پێویست بۆ کارمەندان بە پێی ڕێساو داواکاری به‌ هەماهەنگی لەگەڵ به‌شی سه‌رچاوه‌مرۆییه‌كان و لایەنەکانی پەیوەندیدار بە پێویستی و کاری هەموارکردنەوەی پێویست بە گرێبەستەکان، بە پێی ڕێنماییەکانی بەڕێز سەرۆکی دەزگا.
  • سەردانیکردنی لایەنەکان و فەرمانگەکان بە تایبەتمەندی یاسایی بە پێی پێویستییەکانی دەزگا.
  • ئامادەکردنی ڕاپۆرتی پێویست و بەرزکردنەوەی بۆ بەرپرسی ڕاستەوخۆ بۆ بە ئاگا بوون لە دۆخی یاسایی دەزگا لەکاتی پێویست.
  • هەماهەنگی کردن لەگەڵ سەرۆک بەشەکانی دەزگا و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گوێگرتن لە بیروڕاو پێدانی ڕاوێژی یاسایی.
  • پێشکەشکردنی ڕاوێژ و پێدانی بیروڕا و وەڵامدانەوەی پرس و ڕاوێژ لە بابەتە یاساییەکانی پەیوەست بە کاری دەزگا.
  • ڕێکخستنی ڕێکاری ناوبژیکاری تایبەت بە یەکلاییکرنەوەی ناکۆکییە یاساییەکانی نێوان دەزگا و لایەنەکانی تر یان نێوان کارمەندان.
  • پێداچوونەوە بەو دۆسیانەی کە ئاراستەی دەکرێن و بەدواداچوون بە شێوەیەکی دۆستانە یان بە شێوەی دادوەری و دەرکردنی نوسراوی ئاگادارکردنەوە و پێڕاگەیاندن و تۆمارکردنی سکاڵاو نوسینی داوای یاسایی ئەگەر پێویست بوو.
  • ئامادەکردن وپێشکەشکردنی نوسراوی سکاڵا و بەرگری لەبەردەم دادگاکانی کارگێری و مافی و سزایی و ئەوانی دیکە.
  • پێداچونەوە بە داوانامە و بڕیارەکان کە تایبەتن بە دەزگا لە بواری یاسایی و دەڕبڕینی ڕای یاسایی بۆ ئەو لایەنانەی کە ئاراستەی دەکەن.
  • پارێزگاری کردن لە یاساو ئەو دەقانەی کە تایبەتن بە یاسا دانان کە بەلای دەزگاوە گرینگە هەروەها بەدواداچوون بۆ دەرکردنی لە ڕؤژنامەی فەرمی.
  • پاراستن و پارێزگاریکردن لە سەرجەم دۆسییەکانی کەیسی بابەتی ناکۆکی بەپێی ڕێساکان و بە ڕێگەی ڕێکخراو و سەنەد (پشتەوانە)ی فەرمی تایبەت بە دۆسییەکە بەشێوەیەک بەرپرسی هۆبەی یاسایی بەرپرسیارییه‌تییان هەڵدەگرێت و پێویستە بەردەوامی پێبدات بە چەشنێک وەرگرتن و بە دەست دانی پێویستە بە پێی سەنەد (پشتەوانە) فەرمییەکان بێت.
  • جێبەجێکردنی هەر ئەرکێکیتر کە پێی ئەدرێت لە لایەن بەڕێوبەری راستەوخۆوە.

    بڕوانامەی زانستی:

  • به‌كالۆریۆس له‌ یاسا
    بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

  • ئه‌زموونی له‌ (3) سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێت له‌ بواری ئیشه‌كه‌ی خۆی.
  • بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (باش).

   زمان:

  • زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.

    تێبینی:

  1. هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
  2. ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
  • ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
  • ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
  • ئەگەر قوتابی بێت.
  • ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest