دەزگای (كاریتاس)ی ئەڵمانی قەڵغانی ڕێزلێنان بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشكەش دەكات

serdani shandi caritas- seroki dezga-hewler-29042025

شاندی دەزگای(كاریتاس)ی ئەڵمانی كە پێكهاتبوون لە(هەندريك گروت) و (لودگر موولێرس)، لە ڕێكەوتی 28\4\2025 سەردانی سەرۆكایەتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەولێریان كرد و لە لایەن موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە گەرمی پێشوازییان لێكرا.
لەو دیدارەدا باسی پڕۆژەكانی هاوبەشیان لە ڕابردوو بۆ خزمەتكردنی ئاوارە و پەنابەران و خەڵكی خۆجێیی كرد و تیشكیان خستە سەر كاری پێكەوەیی و ئەنجامدانی پڕۆژەكانی هاوبەش لە داهاتوو، بۆ ئەوەی لە گەیاندنی هاریكارییەكان بە نیازمەندان بەردەوام بن.
شاندی میوان دوای ئەوەی كار و چالاكییەكانی هاوبەشی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای كاریتاسی ئەڵمانی بەرز نرخاند و هیوای بەردەوامییان بۆ خواست، قەڵغامی ڕێزلێنانیان بە سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشكەش كرد.

serdani-shandi-caritas-seroki-dezga-hewler-29042025-1
serdani shandi caritas- seroki dezga-hewler-29042025
serdani shandi caritas- seroki dezga-hewler-29042025
serdani shandi caritas- seroki dezga-hewler-29042025
serdani shandi caritas- seroki dezga-hewler-29042025
serdani shandi caritas- seroki dezga-hewler-29042025
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest