لە چوارچێوەی کاری هاوبەشی نێوان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی (گوندی ئاشتی – Peace Village)ی ئەڵمانی، بە چەندین قۆناغ خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان پێشكەش كراون.
لە ڕابردوودا کۆمەڵێک منداڵی خاوەن حاڵەتی تەندروستیی ئاڵۆز، لە وڵاتی ئەڵمانیا پشکنینیان بۆ کرا و چارەسەری پێویستیان وەرگرت.
لە قۆناغێکی تازەدا كە لە ڕێكەوتی 27\4\2025 دەستی پێكردووە، لە شارەکانی هەولێر و دهۆک ئەو منداڵانە دەستنیشان دەكرێن، کە پێویستییان بە چارەسەری پزیشکی هەیە و دەتوانرێت لە ناوەوەی هەرێمی کوردستان حاڵەتەکانیان چارەسەر بکرێت.
لە ئەنجامی ئەو پرۆسەیەدا توانرا کۆمەڵێک منداڵ ببینرێن و بەپێی حاڵەتەکانیان پۆلێن بکرێن، بۆ ئەوەی لە داهاتووی نزیكدا چارەسەری پزیشکی وەربگرن.




