ناونیشانی کارکردن: تۆمارکەری زانیاری
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: سەرۆکایەتی دەزگا- نووسینگەی سەرۆکی دەزگا
مووچەی مانگانە: ٤٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی ( لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت)
پلە: ١٢
رەگەز: هەردوو رەگەز
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٠٦/٠٥/٢٠٢٥
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV: ١١/٠٥/٢٠٢٥ کاتژمێر ٠٨:٣٠ ی بەیانی.
أ/ ئەرک و بهرپرسیاریهتیهكان:
- سکان کردنی گشت بەڵگەنامەکان بە پێی شێوازی رێککخستنەوەی کاغەزی بەڵگەنامەکان.
- رێکخستنەوەی فایلەک دیجیتاڵەکان بە پێێ شێوازی رێکخستنەوەی کاغەزی بەڵگەنامەکان.
- جەرد کردنی بەڵگەنامە کاغەزی و دیجیتاڵییەکان و داخلکردنی گشت داتایەکانیان.
- چاودێریکردنی و پاراستبنی بەڵگەنامەکان لە خراپ بوون.
- چاودێری کردنی پڕۆسەی لە ناوبردنی بەڵگەنامە ماوە بەسەرچووەکان.
- هەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی تر کە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی بسپێردرێت.
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- دبلۆم بە لایەنی کەمەوە.
- بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (باش).
- راستگۆیی و پاراستنی نهێنی داتا و زانیارییەکان.
- ووردی و سەرنجدانی باش بۆ ووردەکارییەکان.
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
تێبینی:
- هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە ماوەی( سێ هەفتە) لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
- ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
- ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
- ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
- ئەگەر قوتابی بێت.
- ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.