دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، بانگهێشتی بەڵێندەرانی شارەزا و بە ئەزموون دەکات بۆ بەشداری کردن لە تەندەری کڕینی پرینتەری فلیکس و ئامێری بڕین بۆ چاپخانەی سەرۆکایەتی دەزگا
بابەت : کڕینی پرینتەری فلێکس و ئامێری بڕین بۆ چاپخانەی سەرۆکایەتی دەزگا
شوێن : پارێزگای هەولێر، گەڕەکی هەولێری نوێ نزیک کۆمەڵگەی ماس ستی
هەرکۆمپانیایەک ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن، دەتوانێت سەردانی مەیدانی بارەگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی تا 1:00 دوای نیوەرۆ، بۆ وەرگرتنی تەندەر وە وردەکاری سەبارەت بە داواکاری یەکە
ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەر (07/05/2025 تا 12/05/2025) دەبێت.
یان دەتوانن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵە پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی تەندەر order.request@bcf.krd
دوا برواری گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێکەوتی(12/05/2025) دەبێت تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر 11:00ی بەیانی بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
پڕۆسەی کردنەوەی تەندەرلە لایەن لێژنەیەکی بێ لایەن بەڕێوە دەچێت.
پێویستیەکانی کۆمپانیا بۆ بەشداربوون لە تەندەر.
کۆمپانیای بەشداربوو دەبێ ئەم داواکاریانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ وەرگرتنی تەندەر.
- کۆمپانیا دەبێت شارەزایی لە بابەتی ناوبراو هەبێت .
- ناسنامەی کۆمپانیا (هوية تصنیف الشرکة).
- تابلۆی کارنامە (الشهادة الجداریە).
- فەرمانی کارگێڕی (امر اداري).


