هەلیکار – راهێنەری منداڵی ئۆتیزم

ناونیشانی کارکردن: راهێنەری منداڵی ئۆتیزم.
جۆری گرێبەست: ماوە دیاریکراو.
کاتەکانی کارکردن: رۆژانی (یەک شەممە تاوەکو پێنج شەممە) کاتژمێر ٠٨:٣٠ ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: سەرۆکایەتی دەزگا / سەنتەری ئیماراتی بۆ ئۆتیزم.
رەگەز: هەردوو رەگەز.
مووچەی مانگانە: 800،000 دیناری عێراقی(لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بەڕێژەی ٥٪ لەخۆ دەگرێت)
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: 11/05/2025
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی (CV)15 /05/2025 کاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆ.

به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  • ئامادەکردن و جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەی راهێنان دوای ئەوەی لەلایەن رێکخەری راهێنەران رەزامەندی لەسەر دەدرێت.
  • پابەندبوون بە رێنمایی و فەرمانەکانی بەرپرسی راستەوخۆ.
  • چاودێری کردنی منداڵان و پێدانی زانیاری دەربارەیان بە بەڕێوەبەری راستەوخۆ.
  • ئاگاداربوون و رێکخستن و پاراستنی فایلی منداڵ.
  • وەرگرتن و تۆمارکردنی تێبینی و سەرنجی کەس و کاری منداڵانی ئۆتیزم.
  • پاراستنی هەماهەنگی و پەیوەندی لەگەڵ مامۆستا و کارمەندانی تری سەنتەر.
  • ئامادەکردنی راپۆرتی هەفتانە دەربارەی ئەو مندالانەی راهێنانیان بۆ دەکات و مناقەشکردنی لەگەڵ رێکخەری هونەری.
  • پاراستنی کەل و پەل و پاک و خاوێنی سەنتەر.
  • پاراستنی پاک و خاوێنی مندالانی ئۆتیزم و پاککردنەوەیان ئەگەر پێویستی کرد.
  • پابەندبوون بە پۆشینی جل و بەرگی شیاو و بۆنی خۆش و پاک و خاوێنی خود.
  • پاراستنی سەلامەتی و پاک و خاونی منداڵی ئۆتیزم.
  • فێرکردنی ئەو یاریدەدەری راهێنەر و مامۆستایانەی کە لە سەنتەر کار دەکەن.
  • هەماهەنگی کردن لەگەڵ پزیشک و کارمەندانی تری سەنتەر لە پڕۆسەی راهێنان.
  • بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ئیدارەی و هونەری سەنتەر.
  • بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی کەس و کاری منداڵانی ئۆتیزم ئەگەر پێویستی کرد.
  • بەشداریکردن لە خولی راهێنان ئەگەر دواتر ئەنجام درا.
  • سەردانی کردنی ماڵی منداڵانی ئۆتیزم ئەگەر پێویستی کرد یان ئەگەر لە لایەن رێکخەری راهێنەران داوای لێکرا.
  • پێشوازی کردن لە مندالان لە کاتی هاتنیان بۆ سەنتەر و بە ڕێکردنیان لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ مالەکانیان.
  • پاراستنی نهێنی بە هەموو جۆرێک.
  • هەر ئەرک و کارێکی تر کە لەلایەن بەرێوەبەری ڕاستەوخۆوە پێی رادەستپێردرێت.

     بەهرە و توانای پێویست:

  • بەکالۆریۆس لە بوارەکانی(کلینیکی سایکۆلۆجی ، پەروەردەی تایبەت و سایکۆلۆجی).
  • ئەزموونی کەمتر نەبێت لە (1) ساڵ.
  • به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر وئه‌نته‌رنێت به‌ ئاستی (باش).

    زمان:

  • زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه ونووسین وقسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه ونووسین وقسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه ونووسین وقسه كردن.

   تێبینی:

  1. هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە ماوەی( سێ هەفتە) لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
  2. ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
  • ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
  • ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
  • ئەگەر قوتابی بێت.
  • ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest