بە مەبەستی پەرەپێدانی توانای كار و بەرەوپێشچوون لە بواری پیشەیی و بەهرەكان، ساڵانە دەزگای خێرحوازيی بارزانی كەمپی تایبەت بە پەرەپێدانی مرۆیی دەكاتەوە و دەیان كەس تێیدا بەشداری دەكەن. 12هەمین خولی کەمپی پەرەپێدانی مرۆیی، بۆ ژمارەیەك لە كارمەندانی دەزگای خێرحوازيی بارزانی بەڕێوەچوو.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ساڵانە چەندین كەمپی پەرەپێدانی مرۆیی دەكاتەوە، هەر لەو چوارچێوەیەدا لە ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 3/5/2025 دوازدەهەمین كەمپی پەرەپێدانی مرۆیی لە گوندی ئاڤدەلان لە دەڤەری بارزان کردەوە. له يه‌كه‌م ڕۆژى كردنه‌وه‌ى كەمپەكە، خولى فرياكه‌وتنى سه‌ره‌تايى به تيۆرى و پراكتيك ئه‌نجام درا.
مەبەست لە كردنەوەی ئەو كەمپانە پەرەپێدان و بەهێزکردنی ئاستی بەشداربووانی كەمپەكە لە هەموو بوارەکانە، بەتایبەتی لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان، کارگێڕی و کارکردن بە شێوازی تیم و گرووپ و سیمیناری جۆراوجۆری تایبەت بە پەرەپێدانی مرۆیی پێشكەش دەكرێن.
عەبدولواحید ئەمین، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەڕێوەبەری دوازدەهەمین كەمپی پەرەپێدانی مرۆیی، ڕایگەیاند، لەو کەمپە 61 كارمەندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشدارییان كردووە، کە لە شار و ناوچە جیاوازەكانی كوردستان هاتوون بۆ ئەوەی لەم كەمپەدا بەشدار بن.
وەک بەڕێوەبەری کەمپەکە باسی کرد، کەمپەکە بۆ ماوەی شەش ڕۆژی بەردەوام بووە. سەبارەت بە مەبەست و ئامانجی کردنەوەی کەمپەکەش گوتی: “دوو مەبەستی سەرەكی لە پشتدایە، یەكەمیان: ناساندنی كارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە فەلسەفە و ڕێبازی بارزانیی نەمرە، وەكوو پێكەوەژیان و یەكتر قبووڵكردن و ژینگەپارێزی و مرۆڤدۆستی، هەر بۆیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بۆ شوێنی كەمپەكە دەڤەری بارزانی هەڵبژاردووە، بۆ ئەوەی بەشداربووانی کەمپەکە بتوانن چەندین گەشتی مەیدانی بۆ شوێنە جیاوازەكان وەكوو مەزاری نەمران و یادگەی نیشتمانی بارزانی، مۆنۆمێنتی ئەنفال، گوندی بێدال و ئەشكەوتی شانەدەر و چەند شوێنی دیرۆکی و مێژوویی بکەن، بۆ ئەوەی بە بەڵگە ببینن، خەڵكی ئەو ناوچەیە بە شێوەیەكی كرداری، پێكەوژیان و قبووڵكردنی یەكتریان هەڵبژاردووە و ڕێز لە یەكتر دەگرن و مرۆڤدۆستن و ژینگە دەپارێزن. ئامانجی دووەمی 12هەمین كەمپی پەرەپێدانی مرۆیی، بریتییە لەوەی كارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كە لە شار و ناوچە جیاوازەكان دەژین، زیاتر یەكتر بناسن و ببێتە سەكۆیەك بە گۆڕینەوەی بیروڕا و یەكتر قبووڵكردن و كاركردن لەگەڵ یەكتری، چونكە لەناو كارمەندەكان موسڵمان و ئێزدی و كریستیان هەیە”.
ئەوەشی خستەڕوو کە لە ماوەی ئەو شەش ڕۆژەدا چەندین وانەی جیاواز و چالاكیی جۆراوجۆر ئەنجام دراون، كە هەموویان لە بەرەوپێشبردنی كارمەندان و پەرەدان بە ڕۆشنبیرییان سوودی بەرچاویان هەیە و توانای زیاتریان پێدەبەخشن و متمانە بەخۆبوونیان زیاتر دەبێت.
هەر لە ڕۆژانی بەڕێوەبردنی كەمپەكە، لە ڕێكەوتی 4/5/2025 دكتۆر ڕێناس جانۆ، سیمینارێكی لە ژێر ناونیشانی “فەلسەفەی كاری مرۆیی” پێشكەش كرد. لەو سیمینارەدا تیشكیان خستە سەر سەرەتای كاری مرۆیی لە مێژووی مرۆڤایەتی و پەیوەندیی نێوان دادپەروەری و كاری خێرخوازیی، جەختی لەوەش كردەوە كە فەلسەفەی كاری خێرخوازیی بریتییە لە فەراهەمكردنی دادپەروەری لە نێو كۆمەڵگەدا. لە كۆتاییشدا شیكردنەوەیەكی فەلسەفیی وردی بۆ چەمك و وشەكانی (دەزگای خێرخوازیی بارزانی) كرد، گوتیشی: “هەر مرۆڤێك پێویستە بە شانازییەوە لەژێر ئەو ناوەدا كار بكات، چونكە هەموو ئەو چەمكانە (خوداپەرستی، نیشتمانپەروەری و مرۆڤدۆستی) لەخۆ دەگرێت”.
هەر لە هەمان ڕۆژ دكتۆر فازڵ جاف، سیمینارێكی بە ناونیشانی “زمانی جەستە لە كاركردن” پێشكەش كرد. لەو سیمینارەدا تیشكیان خستە سەر جەستە و كاریگەرییەكانی لە سەر ئەنجامدانی كار و پیشە جیاوازەكان وەكوو فێركردن و چارەسەركردن و كاری خێرخوازیی، هەروەها ڕوونی كردەوە، تێگەیشتنی یەكەم لە كەسایەتیی مرۆڤ پەیوەستە بە جەستە، بە جۆرێك نابێت دژایەتی لە نێوان شێوازی جەستە و ئاخافتن هەبێت.
لە درێژەی وۆركشۆپ و سیمینارەكاندا، لە ڕێكەوتی 5/5/2025 دكتۆر ڕەوشت ڕەشید،
وۆركشۆپێكى زانستى له باره‌ى هۆكاره‌كانى دروستبوونى دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكى و ڕێكاره‌كانى چاره‌سه‌رى پێشكه‌ش كرد.
هەر لە هەمان ڕۆژدا، دكتۆر عەبدولسەلام مەدەنی، سیمینارێكی بە ناونیشانی “گەنجی سەركردە” پێشكەش كرد و تیشكی خستە سەر ئەو ڕێكارانەی كە وەبەرهێنان لە گەنج دەكەن و گەنجی سەركردە و بەرپرسیار دروست دەكەن.
هەروەها لە ڕۆژی چوارەم لە ڕێكەوتی 6/5/2025 دكتۆر عەبدولحەكیم خەسرەو سیمینارێكی بە ناونیشانی “گۆڕانكاریی كەشوهەوا و كاریگەرییەكانی لە سەر كاری ڕێكخراوەكان” پێشكەش كرد.
بەشداربووانی كەمپەكە لە ڕێكەوتی 7/5/2025 سەردانی مەزاری نەمران و مۆنۆمێنتی ئەنفال و جینۆساید کراوەکانی بارزانیان كرد، لەم سەردانەدا چەندین بابەتی زانستی و مێژوویی و كەلتووری خرانە بەر باس و گەنگەشەكردن. هەر لە هەمان ڕۆژدا سەردانی مزگەوتی بارزان كرا و ڕەواج حاجی ئەندامی دەستەی كارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بابەتێكی مێژوویی لەسەر ناوچەی بارزان و تەریقەتی نەقشبەندی و وشەی بارزان پێشكەش كرد، هەروەها باسی لە مێژووی بارزان و وشەی بارزان كرد كە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە هەزار ساڵ پێش ئێستا.
هەر لە چوارچێوەی ئەم گەشتانەدا، لە ڕێكەوتی 5/5/2025 سەردانی ئەشكەوتی شانەدەریان كرد و لەم گەشتەدا باس لە مێژووی ئەشكەوتی شانەدەر كرا و ئەو گەڕانەی تێیدا ئەنجام دراون بۆ گەیشتن بەو شوێنەوارەی تێیدا دۆزرایتەوە.
لە ڕێكەوتی 6/5/2025 سەردانی گوندی گوندى (بێديال) له ده‌ڤه‌رى بارزانيان كرد، كه گوندێكى بارزانييه كريستانهكانه و كهنيسهكهى پێشينهى زياتر له 2000 ساڵى هه‌يه، دانيشتووانهكهشى وه‌ك بارزانييه‌كان به‌ر شاڵاوى به‌دناوى ئه‌نفال كه‌وتوون و قوربانييان داوه. ئەو گوندە و كەنیسەكەی بە شوێنەوارێكی مێژوویی دادەندرێت كە بەڵگەیەكی زیندووە بۆ پێكەوە ژیان و یەكتر قبووڵكردن. حه‌نا ميخائيل، موختارى گونده‌كه گوتى: ئه‌گه‌ر تا ئێستاش ئێمه كهنيسهى تايبه‌ت به خۆمان و گوندێكى ئاوه‌دانمان هه‌يه، له سايهى ئه‌وه بووه، كه شێخانى بارزان و تا ئێستاش جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى ئێمه‌يان پاراستووه.
لە ڕێكەوتی 8/5/2025 د. ڤاڵا فەرید سیمینارێكی تایبەتی دەربارەی “تاوانی جینۆساید و لێكەوتە یاساییەكانیان” پێشكەش كرد. لەو سیمینارەدا تیشكیان خستە سەر پێناسەكردنی جینۆساید و نەبوونی سزاكانی تاوانی كۆمەڵكوژی لە یاسای عێراقیدا، جەختی لەوەش كردەوە كە پێویستە كەسانی زیانلێكەوتووی ئەنفال و كیمیاباران و ئەو كۆمەڵكوژییەی كە ئێزدییەكان تووشی بوون، قەرەبوو بكرێنەوە و ئاوڕی جددییان لێبدرێتەوە .
لە ڕێوڕەسمی كۆتایی كەمپەكەش، مو‌سا ئەحمەد سه‌رۆكى دەزگای خێرخوازیی بارزانی، زۆر بابه‌تييانه تيشكى خسته سه‌ر فه‌لسه‌فه و هزر و باوه‌ڕى بارزان و مێژووى پڕقوربانيى كورد و تايبهتمهندييهكانى بارزانيى نه‌مر و ئه‌و شۆڕشانه‌ى كه له پێناوى قبووڵنهكردنى سته‌مكارى و ئاسميلهكردن و سڕينه‌وه‌ى ناوى كوردستان و كوردستانييان ڕابهريى كردوون و هه‌موو ته‌مه‌نى بۆ به‌خت كرد.
سه‌رۆكى دەزگای خێرخوازیی بارزانی، جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه، كه “عهقيدهى بارزان”، تهژييه له باوه‌ڕبوون به خزمه‌تكردن و پێكه‌وه ژيان و نيشتمانويستى و دووره له خۆويستى و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه “بارزانيى نه‌مر، له هه‌ر شوێنێك بووبێت، باوه‌ڕبوون به خزمه‌تكردن و ده‌ستى يهكترگرتن و هاريكاريى لێقه‌وماوان له لووتكه‌دا بووه”.
ئه‌وه‌شى دووپات كرده‌وه، كه ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى، ده‌زگايه‌كى نێوده‌وڵه‌تييه و به بێ ئه‌وه‌ى لاسايى هيچ ڕێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تى بكاته‌وه، به پابه‌ندبوون به عهقيدهى بارزان و سه‌رمه‌شق وه‌رگرتن له ئاكار و ڕه‌وشت و ڕێبازى بارزانيى نه‌مر و له ژێر ڕێنماييه‌كانى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى، كه ميراتوهرگرى ڕێبازى بارزانيى نه‌مره، خزمەتی نیازمەندانی كردووە. گوتیشی: “شانازيى گه‌وره‌ى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى خزمه‌تكردنى لێقه‌وماوان بووه.
له كۆتايى وته‌كانيدا، سه‌رۆكى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى، كار و چالاكييه‌كانى بەڕێوەبەران و بەشداربووانی كەمپەكەی به‌رز نرخاند و دڵخۆشيى خۆيشى سه‌باره‌ت به بايه‌خدان به پێگه‌ى ئافره‌ت و به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى به‌شدارييان له جومگه‌كانى كارى حكوومى و ناحكوومى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى. به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى به‌شداربووانى ئافرهتيش له بوارى هاريكاريى مرۆيى به‌تايبه‌تى له كەمپی په‌ره‌پێدانى مرۆيى، به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى له بوارى ده‌سته‌به‌رى مافه‌كانى ئافره‌ت و په‌ره‌پێدانى مرۆيى هه‌ژمار كرد.
بەشی كۆتایی كەمپەكە دابەشكردنی بڕوانامەكان بەسەر بەشداربووانی كەمپەكە بوو.
لە ساڵی 2018 دەزگای خێرخوازیی بارزانی یەكەمین خێوەتگەی پەرەپێدانی مرۆیی كردەوە و چەندین كارمەندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشدارییان تێدا كردووە. كردنەوەی ئەم جۆرە كەمپانە تا ئێستا بەردەوامە و بە چەندین پێوەری جیهانی بەڕێوەدەبرێن.






















