ناونیشانی کارکردن: ڕێکخەری پرۆژە دەرووندروستییەکانی نووسینگەی دهۆک.
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: نووسینگەی دهۆک
مووچەی مانگانە: ٩٠٠،٠٠٠ نۆ سەد هەزار دیناری عێراقی (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت).
رەگەز: هەردوو رەگەز
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٢٨/٠٧/٢٠٢٥
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنCV ٠٣/٠٨/٢٠٢٥ کاتژمێر ٠٨:٣٠ ی بەیانی.
أ/ بهرپرسیاریهتیهكان:
- دروستکردنی هەماهەنگی و رێکخستنی کارەکان و چاودێریکردنی ئەو پڕۆژانەی کە تایبەتن بە دەرووندروستی لە سنووری نووسینگەی دهۆک.
- ئامادەکردن و ناردنی راپۆرتی مانگانە دەربارەی ئەم سەنتەرانە بۆ دەزگا.
- بەشداریکردنی سەرجەم کار و کۆبوونەوە و چالاکییەکانی دەزگا لەم بوارە و لەو بابەتانەیش کە پەیوەندیدارن.
- هەر كار و ئەركێكی تر كە بەرپرسی ڕاستەوخۆی پێی رادەسپێرێت.
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەو پسپۆریانەی پەیوەندیدارن بە پاڵپشتی دەروونی کۆمەڵایەتی هەیە( Psycho social support) بۆ نموونە (دەروونزانی، کاری کۆمەڵایەتی، کلینیکەل سایکۆلۆجی و پەروەردەی تایبەت) یاخود هەر بەشێکی زانستە مرۆییەکان بە مەرجێک خولی راهێنان یاخود ئەزموونی کارکردنی هەبیت لە بواری پاڵپشتی دەروونی کۆمەڵایەتی.
- ئەزموونی کەمتر نەبێت لە (2) دوو ساڵ.
- بهكارهێنانی كۆمپیوتهر(وۆرد، ئێکسل، پاوەرپۆینت…) به ئاستی (زۆر باش).
- زانیاری باشی هەبێت لەسەر بابەتی پاڵپشتی دەروونی کۆمەڵایەتی بە تایبەت بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
تێبینی:
١ – هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە ماوەی( سێ هەفتە) لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
٢– ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
- ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
- ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
- ئەگەر قوتابی بێت.
- ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.


