هەلیکار – کارمەندی پێشکەوتووی ووردبینی

ناونیشانی کارکردن: کارمەندی پێشکەوتووی ووردبینی
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن:  ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: سەرۆکایەتی دەزگا- هۆبەی ووردبینی دارایی
مووچەی مانگانە: ١،٢٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت)
پلە: ٦
رەگەز: بۆ هەردوو رەگەز
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ١٤/٠١/٢٠٢٦
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنCV:  ١٨ /٠١/٢٠٢٦ تاوەکو کاتژمێر ١٠:٠٠ ی بەیانی.

 أ/ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  • وردبینی تەواوی بەڵگەنامەکانی ژمێرکاری ده‌كات، گرینترینیان:
  1. وردبینی داهاتەکان.
  2. وردبینی لیستی مووچە.
  3. وردبینی لیستەکانی خەرجی مانگانە.
  4. وردبینی پسولەی کڕین.
  5. وردبینی پسولەو بەڵگەنامە داراییەکان.
  6. وردبینی لەسەر جەردی دارایی خەزنە.
  7. وردبینی لەسەر سەندەکانی داخلکردن ودەرکردنی (الادخال و الاخراج) کۆگایی.
  8. وردبینی دۆزینەوەی هاوسەنگی پێداچونەوە.
  • وردبینی کردنی هەموو جۆرە گرێبەستەکان و پابەندییەکان کە دەزگا بە لایەنەکانی دیکە دەبەستێتەوە، بە هاماهەنگی و هاوکاری بەڕێوەبەری هۆبەی یاسایی.
  • هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەشی کاروباری دارایی بۆ مەبەستی ڕێکخستنی پڕۆسە ژمێریاریەکان.
  • وردبینی کاروباری دارایی تایبەت بە پڕۆژەکان.
  • هەر ئەرك و بەرپرسیارێتییەکی تر کە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی رادەسپێرێت.

بڕوانامەی زانستی:

  • بەکالۆریۆس لە(دارایی و بانک یان ژمێریاری)

بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

  •  بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (زۆر باش)
  • لێهاتووی لە هەماهەنگی و پەیوەندیکردن بە ئەوانی دیکە.
  • ئەزموونی لە سێ ساڵ کەمتر نەبێت لە بواری ووردبینی دارایی.

زمان:

  • زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.

تێبینی:

١ – هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە لە ماوەی(٣ هەفتە)، بە رەتکراوە دادەنرێن.

٢ – ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:

  • ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
  • ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
  • ئەگەر قوتابی بێت.
  • ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest