دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی خێرخوازیی ئەمەریكی لە پارێزگای نەینەوا هاوكاری خاوەن پێداویستیانی تایبەت دەكەن و بەرپرسی ئۆفیسی نەینەوا تیشك دەخاتە سەر گرنگی پرۆژەكانیان لەو پارێزگایە.
رێككەوتی 29/8/2021 لەچوارچێوەی پرۆژەی خاوەن پێداویستیانی تایبەتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كە بەهاوبەشی لەگەڵ دەزگای LDSی خێرخوازیی ئەمەریكی ئەنجامی دەدەن، لە پارێزگای نەینەوا ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەستا بە دابینكردنی 26 كورسی (ویلچەیر) و 6 كورسی توالێت و رەوڕەوە بۆ 32 كەسایەتی خاوەن پێداویستی تایبەت لەگەڵ پێشكەشكردنی وانەیەك لەسەر چۆنێتی بەكارهێنانی ئامێرەكان و بورشۆرێكی تایبەت بە چۆنێتی چاككردنەوەو خاوێنكردنەوەی كەرەستەكان.
لەو بارەیەوە ئەسما حەسەن بەرپرسی ئۆفیسی نەینەوای دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند: دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەدرێژەی هاوكارییەكانی بۆ دانیشتوانی شاری موسڵ، پاش لێكۆڵینەوەو تۆماركردنی خاوەن پێداویستیانی تایبەت، بەپێی بەرنامەی تایبەت قیاس و جۆری كەمئەندامییەكانیان دیاری دەكەین و دواتر هاوكارییەكانیان بەسەردا دابەش دەكەین، لەم پرۆژەیەدا 32 كەسایەتی خاوەن پێداویستی تایبەت لە وەرگرتنی كورسی ویلچەیر و پێداویستییەكانی دیكە سوودمەند دەبن.
لە نەینەوا 32 خاوەن پێداویستی تایبەت هاوكاری كران
نوێترینەکان
كار و چالاكییەكانی بهشی ئازیزان و بێهاوژینان لە دهزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی 2024
26/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
لە دیداری ساڵانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ستراتیژیەتی درێژماوەی كاری پێنج ساڵی داهاتوو دەستنیشان دەكرێت
23/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »