هاوكاری 5 خێزانی زیانلێكەوتووی كەمپی بەحركە1 دەكرێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی بەحركە1 هاوكاری بەسەر 5 خێزانی زیانلێكەوتووی رووداوی ئاگركەوتنەوەدا دابەشكرد كە بەهۆی ئاگرەوە مالەكانیان سووتابوون.
پاش ئەوەی رێككەوتی 31/8/2021 لە كەمپی بەحركە1 رووداوێكی ئاگركەوتنەوە روویداو 3 كەرەڤانە سووتا، خۆشبەختانە هەر زوو لەلایەن تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكرا و هیچ زیانێكی گیانی نەبوو.
پاش رووداوەكە تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەستان بە خاوێنكردنەوەی شوێنی ئاگركەوتنەوەكە و دواتر دەستكرا بە دابەشكردنی هاوكاری بەسەر ئەو 5 خێزانەی كە ماڵەكانیان سووتابوون، هاوكارییەكانیش بریتی بوون لە (بەتانی، بالیف، قاپ و قاچاخ و پارسێلی خۆراك و تەندروستی).

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest