هاوکاری تەندروستی بۆ پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت

دەزگای خێرخوازایی بارزانی لەدرێژەی کاروچالاکییەکانی لە هەڵمەتی رووبەڕوو بوونەوەی پەتای کۆڕۆنا و دەستپێکی کرانەوەی قوتابخانەکان، بە هاوکاری Wings of Help و ANCF هاوکاری تەندرووستی و خۆپارێزی دەگەیەنێتە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان.

رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١١/٢/٢٠٢١ بە ئامادەبوونی بەڕێز ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان و بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هەڵمەتی هاوکاریکردنی بەرێوەبەرایەتییەکانی هەرێمی کوردستان، راگەیەندرا.

لەم پڕۆژەیەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری Wings of Help و ANCF ٤٥ هەزار دەمامک، هەزار پاکێجی خۆپارێزی بۆ پەروەردەی هەولێر و ٢ هەزار پاکێجی خۆپارێزی بۆ پەروەردەی دهۆک و ٢٥٠٠ پاکێجی خۆپارێزی بۆ پەروەردەکانی سلێمانی و هەڵەبجە دابین دەکرێت.

لە هەریەک لەم پاکێجە خۆپارێزیانەدا دەمامک و جێڵی پاکژکەرەوە و بروشەری رێنمایی تەندرووستی دابین کراوە.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دەستپێکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و لە کاتی کەرەنتینەدا لە هەرێمی کوردستان و عێراق هاوکاری تەندرووستی خۆراکی پێشکەشی خەڵکی خۆجێی و ئاوارە و پەنابەران کردووە.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest