موسا ئەحمەد: بەردەوام دەبین لە هاوکارییەکانمان بۆ خەڵکی شنگال

رێکەوتی ٣/٢/٢٠٢١ قایمقامی شنگال بە یاوەری بەڕێوەبەری شارەدێیەکانی ئەو شارۆچکەیە سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییان کرد و لە لایەنی سەرۆکی دەزگاوە پێشوازییان لێکرا.

لەم سەردانەدا بەڕێز مەحما خەلیل قایمقامی شنگال، هەوڵ و کارە خێرخوازیییەکانی بارزانی بۆ خەڵکی شنگال بەرز نرخاند. هیوای خواست هاوکارییە مرۆییەکانی دەزگا لە داهاتووشدا بۆ خەڵکی لێقەوماوی شارۆچکەکە بەردەوام بێت.

شاندی میوان بە نوێنەرایەتی خەڵکی شنگالەوە رێزلێنانیان پێشکەشی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد.

بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، گوتی:”ئەرکی ئێمە بەهاناوەچوونی کەسانی لێقەوماوە، لەهەر شوێنێک و بەبێ جیاوازیی هاوکارییەکانمان دەگەیەنین”.

بەڕێز موسا ئەحمەد جەختی لە بەردەوامی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌ کردەوە بۆ خەڵکی شنگال گوتی: “بەردەوام دەبین لە هاوکارییەکانمان بۆ خەڵکی شنگال، دوای ئەوە ئەو هەموو کارەساتە بەسەر ئەو ناوچەیەدا هات. ئێمە بە ئەرکی خۆمان هەستاین لە هاوکاری کردنیان و بەردەوام دەبین”.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام لە هەوڵدا دەبێت بۆ بانگهێشت کردن و هاندانی رێکخراوانی مرۆیی لە پێناو هاوکاریکردنی زیاتری خەڵکی شنگال لە هەموو سێکتەرەکاندا.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest