بەمەبەستی پتەوترکردنی پەیوەندییەکان و ئەنجامدانی پرۆژەی نوێ لە داهاتوودا رێکەوتی ١٦/٢/٢٠٢١ بەڕێز ئەحمەد ئەلزاهری کۆنسوڵی گشتی ئیمارات لە هەولێر سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد.
بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازیی لە کۆنسوڵی گشتی ئیمارات و شاندی یاوەری کرد و بە گرنگییەوە لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولای روانی.
لەم دیدارەدا تاوتوێ و بەراوردی رەوشی ئێستا لە سەردەمی کۆڕۆنا و پێش سەردەمی کۆڕۆنا کرا و ئەرکی رێکخراوە مرۆییەکان لەم دۆخەی ئێستادا بە گرنگی وەسف کرا.
لە داهاتوودا دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوە مرۆییەکانی ئیمارات بەردەوام دەبن لە پڕۆژە هاوبەشە خێرخوازییەکانیان و زۆرترین خەڵکی هەژار و ئاوارە و پەنابەران سودمەند دەکەن.