دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشداری وۆركشۆپێكی نێودەوڵەتی دەكات

بە ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو بۆ یارمه‌تیدانی قوربانیانی تیرۆر و به تایبه‌ت رزگاربوانی كوردی ئێزیدی، كارزان نوری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ بانگهێشتی فه‌رمی ئاژانسی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌رو تاوانه‌كان UNODC به‌شداری كرد له‌ وۆركشۆپێكی تایبه‌ت به‌ (ناساندنی قوربانی له‌ چوارچێوه‌ی ته‌شریعاتی عێراقی) به‌ به‌شداری چه‌ندین دادوه‌ورو لێكۆڵه‌ری دادی له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق.

كارزان نوری له‌ چه‌ندین بڕگه‌ی ورۆكشۆپه‌كه‌دا قسه‌ی له‌سه‌ر قوربانیانی كوردی ئێزیدی كرد و تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر هاوكاری قوربانبانی ئێزیدی بێت و قه‌ره‌بووی پێویستیان بكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێت له‌ چوارچێوه‌ی ته‌شریعاتی عێراقی بچه‌سپێنرێ. گرنگی هاوكاری قو‌ربانیان له‌ شوێنی باب و باپیرانیان و گرنگیدان به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كانیان و پاراستنی مافه‌كانیان له‌ چوارچێوه‌ی یاسا یه‌كێكی تر له‌و ته‌وه‌رانه‌ بوو كە نوێنەرەكەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی خستیەڕوو.

ئاژانسی UNODC رێز لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەنێت


لەپەراوێزی بەشداریكردنی نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە وۆكشۆپی نێودەوڵەتی لەپێناو ناساندنی قوربانی لە چوارچێوەی تەشریعاتی عێراقی، لەلایەن ئاژانسی UNODC سوپاسنامه‌ی تایبه‌تی پێشكه‌شی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كرا له‌ به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌كان تایبه‌ت به‌ قوربانیانی تیرۆر كه‌ له‌لایه‌ن ئاژانسی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌رو تاوانه‌كان ئه‌نجامدراون له‌ ماوه‌ی رابردوودا.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest