رێككەوتی 6/7/2021 بەمەبەستی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ گەڕەكانەی شاری هەولێر كە ماوەیەكە كەمئاون، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پرێس كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا هەڵمەتی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوەی بۆ گەڕەكە كەمئاوەكانی شاری هەولێر راگەیاند كە بۆ ماوەی مانگێك درێژەی دەبێت تیایدا 21.600 خێزان سوودمەند دەبن.
لە پرێس كۆنفرانسەكەدا، بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی باسی لەم پرۆژەیە كرد و رایگەیاند: ئێمە ساڵانە بەشێوەیەكی بەردەوام لەوەرزی هاویندا پرۆژەی گەیاندنی ئاوی خواردنەوەمان بۆ ئەو گەڕەكانەی ناو شاری هەولێر هەبووە كە گرفتی كەمئاوییان دەبوو. بۆ ئەمساڵیش بەداخەوە بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا و وشكەساڵییەوە چەندین گەڕەكی شاری هەولێر رووبەڕووی گرفتی كەمئاوی بوونەتەوە. هەوڵدەدەین بەم پرۆژەیە ئاوی خواردنەوە لەڕێگەی تانكەرەوە بۆ نزیكەی 21 هەزار خێزان بۆ ماوەی مانگێك دابین بكەین.
هەروەها سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژەی بەوەدا: ئەوەی لە توانای ئێمەدابێت درێغی ناكەین لە خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان و بەبێ جیاوازی لە هەر شوێنێك كێشەو گرفتێكی لەم جۆرە هەبێت، ئێمە ئامادەین هاوكارییەكانمان بگەیەنن و خزمەتی خەڵكی خۆمان بكەین.
شایانی باسە، بۆ ئەم پرۆژەیە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بڕی 85 ملیۆن دیناری عێراقی بۆ رێككارە ئیداریی و لۆجستیەكان و دابینكردنی ئاوی خواردنەوە و كرێی هاتووچۆ تەرخانكردووە.
هەولێر… ئاوی خواردنەوە بۆ 21 هەزار خێزان دابین دەكرێت
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بەشداری لە كۆڕبهندی BBF لە ئەڵمانیا بانگهێشت دەكرێت
24/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
لەژێر چاودێریی ڕێزدارمەسرور بارزانی بەردی بناغەی پڕۆژەی(BCF City) لە قوشتەپە دانرا
21/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »