رێكخراوێكی بیانی قوتابخانە لە گوندێكی كوردستان دروست دەكات

رێككەوتی 8/7/2021 بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ئیبراهیم سەمین جێگری سەرۆكی دەزگا و تیمی بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و راگەیاندن پێشوازییان لە بەڕێز جۆن میللەر سەرۆكی رێكخراوی one vision international لە هەرێمی كوردستان كرد.
لەدیداری نێوانیاندا سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەست خۆشی لە جۆن میللەر سەرۆكی رێكخراوی ناوبراو كرد  بەبۆنەی دەستپیکردنی پرۆژە نوێیەکەی و ئومێدی سەركەوتن و بەردەوامی لەكارەكەی و هەماهەنگی زیاتری دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی one vision international خواست.
هەر لە دیدارەكەدا تیشك خرایە سەر ئەو پرۆژانەی لەماوەكانی رابردوودا پێكەوە بۆ خزمەتكردنی چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی خۆخێی و ئاوارە و پەنابەران ئەنجامدراون و هاوكات باس لە دروستكردنی قوتابخانەیەكی بنەڕەتی بۆ گوندی (كۆنەگوند)ی سەر بە دەڤەری بارزان كرا، كە رێكخراوی ناوبراو ئەركی دروستكردنی قوتابخانەكەی گرتۆتە ئەستۆ.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest