خێرخوازانی وڵاتی پۆڵەندا هاوكاری ماددی پێشكەشی منداڵانی بێباوك لەچوارچێوەی پرۆژەی چاودێریی ئازیزانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكەن كەفالەتی ژمارەیەك منداڵیان گرتۆتە ئەستۆ.
رێككەوتی 19/7/2021 لەچوارچێوەی پرۆژەی چاودێریی ئازیزان و بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوكاری خێرخوازانی وڵاتی پۆڵەندا هاوكاری ماددی كە پێكهاتبوو لە 3500 دۆلاری ئەمەریكی بەسەر 16 منداڵی بێنازی باوك (ئازیزان) لە سنووری پارێزگای هەولێر دابەش دەكەن، كە هەر ئازیزێك 100 تاكو 350 دۆلاری ئەمەریكیان بۆ گەڕابووەوە.
