ناونیشانی کار: خۆبەخش
ماوەی کارکردن: 2 مانگ( ئەگەری درێژکردنەوەی هەیە)
ژمارەی خۆبەخش: 3 خۆبەخش
رەگەز: نێر
کاتەکانی کارکردن: 08:30 بەیانی بۆ 04:00 ئێوارە
شوێنی کارکردن: هەولێر/ سەنتەری ئیماراتی بۆ ئۆتیزم
رێکەوتی راگەیاندن: 05/10/2021
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی سیڤی: 09/10/2021
مەبەست: یارمەتیدانی ڕاهێنەرانی مندالانی ئۆتیزم ، وە فێربوونی شێوازەکانی راهێنان.
أ/ ئه رك و به رپرسیارێتییەکانی:
- ئەنجامدانی ئەو کارانەی لە لایەن راهێنەرەوە پێیان دەسپێردرێت.
- پاراستنی سەلامەتی و پاک و خاوێنی منداڵان.
- هەڵسان بە کارەکانی راهێنەر لە کاتی ئامادە نەبوونی.
- پاراستنی نهێنی منداڵان و کەو و کاریان و نهێنی سەنتەر.
- ئەنجامدانی هەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی تر کە لە لایەن بەڕێوەبەرەکەیەوە پێی بسپێردرێت.
پێداویستییه كانی كار:
- بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت.
- دەرچووی بەشی دەرووناس یان پەروەردەی تایبەت یان کلینکەل سایکۆلۆجی بێت.
- مەرجە کور بێت.
تێبینی:
- دەزگای خێرخوازیی بارزانی مانگانە بڕی(١٥٠،٠٠٠ د.ع) دابین دەکات بۆ خەرجی هاتوچۆ کردنی خۆبەخشان.