شاندێكی رێكخراوی ئومەت كاروانی سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكەن

بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە كارو پرۆژەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دروستكردنی هەماهەنگی بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی جۆراوجۆر، شاندێكی رێكخراوی ئومەت كاروانی توركی سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكەن.
رێككەوتی 4/10/2021 بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازی لە شاندێكی رێكخراوی ئومەت كاروانی (دەزگای فریاگوزاری مرۆیی) بەسەرۆكایەتی (محەمەد بەهادین) جێگری سەرۆكی رێكخراوەكە كرد.
لەدیدارێكدا تیشك خرایە سەر ئەو كارو پرۆژانەی كە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەوەتەی دامەزراوە كاری لەسەر دەكات و بەهۆیەوە بە هەزاران خێزان و كەس لە هەرێمی كوردستان و كەمپی ئاوارە و پەنابەران لێی سوودمەندبوون و لەڕووی ئیدارەدانی كەمپەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك كە سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێناوە لە دابینكردنی پێداویستی رۆژانەی دانیشتوانی كەمپەكان..
لەبەرانبەردا شاندی میوان تیشكیان خستەسەر كردنەوەی ئۆفیسیان لەشاری هەولێر كە بەئامانجی خزمەتكردن لەبواری مرۆییدا و پتركردنی گیانی بەخشین و هاوكاریكردنی لێقەوماوان و دروستكردنی هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بە ئەنجامگەیاندنی پرۆژەكانیان بەشێوەیەكی سەردەمیانە.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest