پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لەكەمپی دارەشەكران راگەیەندرا

پرۆژەی تول سێرڤس كە رێكخراوی شنەبای ئاشتی ئەمەریكی لە كەمپی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی جێبەجێی دەكات، پاش كردنەوەی دەیان خولی راهێنان لەبارەی چۆنێتی بەكارهێنانی ئامێرە كارەباییەكان، تەواوی پرۆژەكە رادەستی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرا.
رێككەوتی 29/9/2021 پاش ئەنجامدانی دەیان خولی راهێنان بە ئافرەتان و پیاوانی كەمپەكانی پەنابەران لە سنووری پارێزگای هەولێر، كە رێكخراوی شنەبای ئاشتی ئەمەریكی ئەركی جێبەجێكردنی گرتبووە ئەستۆ، لە مەراسیمێكدا پرۆژەی ((Darashakran Camp Workshop area رادەستی كارگێڕی كەمپی دارەشەكران كرا. لەم پڕۆژەیەدا پەنابەران و ڕێکخراوەکان دەتوانن تەواوی کارەکانی دروستکردن و لەحیم کردن و کارەکانی پەیوەست بە کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ لەم شوێنە لە ژێر سەرپەرشتی و ڕێنمایی سەرپەرشتیاری تایبەت و ڕاهێنراودا بە ئەنجام بگەیەنن، گرنگی ئەم پڕۆژەیە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کار ئاسانی تەواو دەکات بۆ پەنابەران و ڕێکخراوەکان هەروەها سەلامەتی زیاتر دابین دەکات لە کاتی ئەنجامدانی کارەکان، لەم پرۆژەیەدا تەواوی دانیشتوانی كەمپەكە و رێكخراوەكان دەتوانن سوود لەم پرۆژەیە ببینن بۆ راییكردنی ئیشوكارەكانیان.

Previous slide
Next slide
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest