كورسی و پێداویستی خوێندن بۆ باخچەی منداڵانی بارزان دابینكرا

لەچوارچێوەی سێكتەری پەروەردەدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی كورسی و پێداویستی خوێندن بۆ باخچەیەكی ساوایان دابین دەكات.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی ساڵانە لەدەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن پرۆژەی جۆراوجۆری پەروەردەیی پێشكەش بە قوتابیان و قوتابخانەكان و باخچەی منداڵان دەدات، لەو چوارچێوەیەدا 40 كورسی و مێزی دانیشتنی قوتابیان پێشكەشی باخچەی منداڵانی بارزان لەسنووری قەزای مێرگەسۆر دابین دەكات.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest