رێكخراوێكی نەرویژی و دەزگای خێرخوازیی بارزانی گرێبەستێكی پزیشكی واژوو دەكەن

شاندێكی رێكخراوی MAINی نەرویژی سەردانی دەزگای خێرخوازییان كرد و لەلایەن سەرۆكی دەزگاوە پێشوازییەكی گەرمیان لێكرا و گرێبەستی دابینكردنی كەلوپەل و پێداویستی پزیشكی لەنێوان هەردوولادا واژووكرا.
رێككەوتی 25/10/2021 شاندێكی رێكخراوی MAINی نەرویژی لەمیانی سەردانیان بۆ هەرێمی كوردستان، سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییان كرد و لەلایەن بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە پێشوازیی كران.
لەدیدارێكی هاوبەشدا تیشك خرایە سەر چەند تەوەرێكی تایبەت بە كەرتی تەندروستی و چۆنێتی هاوكاریكردنی زیاتری بواری تەندروستی بۆ ئاوارە و پەنابەران و و كەرتی تەندروستی لەكوردستان و پرۆژەی ویلچەیر بۆ خاوەن پێداویستیانی تایبەت كرا.
لەدیدارەكەدا هەردوولا واژووی پرۆژەی دابینكردنی هاوكاری بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەبواری كەرتی تەندروستی بۆ ئاوارەكان و پەنابەران و پارێزگای نەینەوا و هەرێمی كوردستان كرا. لەو پرۆژەیەدا رێكخراوی MAINی نەرویژی هەڵدەستێت بە دابینكردنی كەلوپەل و پێداویستی جۆراوجۆری پزیشكی بۆ كەرتی تەندروستی لەكەمپی ئاوارە و پەنابەران و خۆجێی و هەروەها دابینكردنی كورسی جوڵاو (ویلچەیر) بۆ خاوەن پێداویستیانی تایبەت دابین دەكرێت و لەڕێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە رێوشوێنەكانی جێبەجێكردن و دابەشكردنی پرۆژەكان ئەنجام دەدرێت.

Previous
Next
Share on facebook
Facebook
Share on email
Email
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest