شێخان… كردنەوەی ماڵی گرنژینێ (خەندە) بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت

رێككەوتی 24/10/2021 بە ئامادەبوونی نوێنەرانی رێكخراوی كاریتاسی ئەڵمانی و دەزگای خێرخوازیی بارزانی و یەكە ئیدارییەكانی قەزای شێخان، ماڵی گرنژینێ (خەندە) بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت كرایەوە كە لەقۆناغی سەرەتادا 25 منداڵ لەخۆدەگرێت.

ئەم ماڵە یەكێكی دیكەیە لە پرۆژەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كە بەهاوكاری لەگەڵ رێكخراوی كاریتاسی ئەڵمانی و رێكخراوەكانی دیكەی ئەم وڵاتە دروستكراوە. ئەم پرۆژەیە خزمەتێكی بەرچاو و كاریگەر پێشكەشی خاوەن پێداویستیانی تایبەتی دەڤەرەكە و دەوروبەری دەكات و دەبێتە دەرفەتێكی زۆر باش بۆ دووبارە شیاندنەوەی خاوەن پێداویستیانی تایبەت لەناو كەمپەكاندا و لەلایەن پسپۆڕانەوە خولی پەروەردەیی و راهێنانیان بۆ ئەنجام دەدرێت.

لەمەراسیمی كردنەوەكەدا، هەریەكە لە بەڕێزان (سەردار یوكسڵ) و سەردار شێخ یەحیا و موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، وتەیان پێشكەشكرد و تێیدا ئاماژەیان بە گرنگی كردنەوەی ئەم ماڵەیان كرد و تیشكیان خستەسەر خزمەتكردنی زیاتری چین و توێژی ئاوارەكان، بەتایبەتی خاوەن پێداویستیانی تایبەت، كە پێویستییەكی زۆریان بە دووبارە شیاندنەوەو راهێنان هەیە بۆ دووبارە تێكەڵكردنەوەیان بە كۆمەڵگا و خۆگونجاندنیان.
پرۆژەكە لە سەرەتادا 25 منداڵ لە تەمەنەكانی 6 تاكو 15 ساڵی وەردەگیرێن و لەداهاتوودا پرۆژەكە فراوانتر دەكرێت. ئیدارەدانی لەژێر سەرپەرشتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەبێت.
هەروەها پرۆسەی گواستنەوەی منداڵەكان لەكەمپەكانی شێخان و مامڕەشان بە چوار پاس لەگەڵ قوتابیانی قۆناغی ئامادەیی هەردوو كەمپەكە رۆژانە هاتووچۆیان پێ دەكرێت.

Previous slide
Next slide
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest