20 خاوەن پێداویستی تایبەت هاوكاری كران

لەچوارچێوەی پرۆژەی چاودێریی خاوەن پێداویستیانی تایبەتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەهاوكاری لەگەڵ دەزگای LDSی خێرخوازیی ئەمەریكی كورسی و پێداویستی بەسەر 20 خاوەن پێداویستی تایبەتی دەڤەری گەرمیان دابەش دەكەن.
رێككەوتی 2/11/2021 لەچوارچێوەی سێكتەری چاودێریی خاوەن پێداویستیانی تایبەتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەهاوكاری لەگەڵ دەزگای LDSی خێرخوازیی ئەمەریكی، لەدرێژەی بەڕێوەچوونی پرۆژەكەدا، ئۆفیسی گەرمیانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پاش پێشكەشكردنی سیمینارێك لەسەر چۆنێتی بەكارهێنانی ئامێرەكان و خۆپاراستن لێیان پێشكەشكرا و دواتر 18 كورسی جوڵاو (ویلچەیر) و شەقلە و چوارپێچكە بەسەر 20 خاوەن پێداویستی تایبەتی دەڤەرەكە دابەشكرد.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest