200 ئامێری بیستن پێشكەشی تەندروستی سلێمانی كرا

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوكاری لەگەڵ رێكخراوی MAINی نەرویژی، لەچوارچێوەی پرۆژەیەكی هاوبەشدا 200 ئامێری بیستن پێشكەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەكەن.
رێككەوتی 3/11/2021 لەچوارچێوەی سێكتەری تەندروستی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و لەپێناو زیاتر خزمەتكردن بە كەرتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەپرۆژەیەكی نوێدا بەهاوكاری لەگەڵ رێكخراوی MAINی نەرویژژی 200 ئامێری بیستنیان پێشكەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كرد.
لەدیدارێكی نێوانیانی (سروە مستەفا) بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و (د.هێرش سەلیم) جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و نوێنەری رێكخراوی MAINی نەرویژی تیشك خرایە سەر گرنگیدانی زیاتر بە كەرتی تەندروستی و هاوكاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان كەرتی تەندروستی و دەزگا و رێكخراوە جیهانییەكان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن بە چین و توێژەكانی كۆمەڵگا و تەندروستییەكی باشتر بۆ هەمووان.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest