200 ئامێری بیستن پێشكەشی تەندروستی هەولێر كرا

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوكاری لەگەڵ رێكخراوی MAINی نەرویژی، ئامێری بیستن پێشكەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر دەكەن.
رێككەوتی 2/11/2021 لەچوارچێوەی سێكتەری تەندروستیدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوكاری لەگەڵ رێكخراوی MAINی نەرویژی لەچوارچێوەی پرۆژەی دابینكردنی كەلوپەل و پێداویستی تەندروستی بۆ بنكە تەندروستییەكانی هەرێمی كوردستان و كەمپەكاندا، لە هەڵمەتێكدا (200) ئامێری بیستنیان پێشكەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر كرا.
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی (د.دلۆڤان محەمەد) بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و (ئیبراهیم سەمین) جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و نوێنەری رێكخراوی MAINی نەرویژی تیشك خرایە سەر كارو چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەبواری تەندروستی و دابینكردنی پێداویستییە پزیشكییەكان بۆ كەرتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بنكە تەندروستییەكانی كەمپی پەنابەر و ئاوارەكان كرا و ئاماژە بەوەدرا، لە هەوڵی بەردەوامدان بەمەبەستی دابینكردنی پێداویستی پزیشكی و سوپاسی رێكخراوی MAINی نەرویژیان كرد بەدابینكردنی كەلوپەل و پێداویستی پزیشكی بۆ كەرتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بنكە تەندروستیەكانی نێو كەمپەكان.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest