دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و EJCC و مانگی سووی عێراقی، هاوكاری و پێداویستی جۆراوجۆر پێشكەش بە 500 خێزانی زیانلێكەوتووی لافاو لە گەڕەكەكانی (زێڕین، گوندی كۆری، گرد جوتیار، كۆڕێ و مەلا ئومەر) دەكەن.
پاش ئەوەی لە رێككەوتی 30/10/2021 بەهۆی بارانێكی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو، چەند گەڕەكێكی سنووری پارێزگای هەولێر رووبەڕووی لافاو بوونەوەو زەرەرمەندبوون. دەستبەجێ تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و پارێزگای هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەكان هاتنە سەر هێڵ بۆ چارەسەركردن و بەهاناچوونی لێقەوماوان.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەپێی پلانی فریاكەوتنی خێرا، دەستبەجێ پلان و بەرنامەی بۆ ئەم رووداوە سرووشتییە داڕشت و لەڕێگەی120 کارمەندەوە دەستكرا بە جێبەجێكردنی و لە یەكەم هەنگاودا پرۆسەی هەژمارکردنی زیان لێکەوتوانیان ئەنجامدا، لەگەڵ تیمی پزیشکی مەیدانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دابەشکردنی کەلوپەلی سەرەتای پزیشکی پێویست بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر و مانگی سووری عێراقی ئەنجام درا، بەشێك لە خێزانەكان بەهۆی لافاوەوە ماڵ و حاڵیان لێ تێكچووبوو و پێویستیان بەشوێنی مانەوە هەبوو، تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و پارێزگای هەولێر هەستان بە دابینكردنی شوێنی مانەوە بۆ ئەو خێزانانەی كە بێ ماڵ و حاڵ مابوونەوە. هاوكات هەمان رۆژ لەڕێگەی 5 تانكەرەوە ئاوی خواردنەوە بۆ خێزانە زەرەرمەندبووەكان دابینكرا و بەمەبەستی پاككردنەوەی ماڵە زەرەرمەندبووەكان 15 تانكەری ئاو بەدرێژایی رۆژ كاری پاككردنەوەی ئەو خانووانەیان ئەنجامدا كە لافاو گرتبوونیەوە.
لەپێناو زوو بەڕێوەچوونی پرۆسەی خاوێنكردنەوەی ماڵەكان لەرۆژی دواتر واتە 31/10/2021، 30 تانکەر ئاو و 60 کرێکار بۆ مەبەستی خاوێنکردنەوەو شوشتنی خانوە زیانلێکەوتووەکان دەست بەكاربوون لەگەڵ دابەشکردنی ئاوی پاك بۆ خواردنەوە لە رێگای 5 تانکەر بە درێژایی رۆژ. بەردەوام بوو.
بەشێك لە خێزانەكان بەهۆی خراپی رەوش و گوزەرانیان، لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە خواردنی گەرمیان بۆ دابینكرا كە زیاتر لە 70 كەس سوودمەندبوون، هاوكات كەلوپەلی ناوماڵە و دۆشەك و بەتانیش بەسەر خێزانە زیانلێكەوتووەكاندا دابەشكرا. كۆی گشتی خێزانی هاوكاریكراو بریتی بوو لە (500)، كە دەكاتە 2463 كەس.
هەولێر… 500 خێزانی زیانلێكەوتووی لافاو هاوكاریكران
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات پشتیوانی لە ئازادیی خوێندن بە زمانی دایك بكەن
01/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
دانانی بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان
27/11/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »