ئەمڕۆ تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی شانبەشانی تیمەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرقاڵی یارمەتیدان و خاوێنكردنەوەی ئەو ماڵانەبوون لە گەڕەكەكانی زێڕین و گوندی كۆری و گرد جوتیار لەشاری هەولێر. بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی بۆردی دامەزێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەر سێ گەڕەكەكەی بەسەركردەوەو لەنزیكەوە لە بارودۆخ و رەوشی زیانلێكەتووانی كۆڵییەوەو بەڵێنی دا بەپێی توانا قەرەبووی زەرەرمەندبووان بكرێتەوە.
رێككەوتی 30/10/2021 بەهۆی بارانێكی بەخوڕ لە سنووری پارێزگای هەولێر و كۆبوونەوەی ئاوێكی زۆر، لافاو لەچەند گەڕەكێكی وەك (زێڕین ستی و گرد جوتیار و گوندی كۆری) دروستبوو، كە بەهۆی ئەو لافاوەوە سەدان خێزان ماڵ و حاڵیان كەوتە مەترسییەوەو ئاو چووە ماڵەكانیان.
پاش رووداوەكە، دەست بەجێ تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گەیشتنە هەر سێ شوێنی رووداوەكەو لەنزیكەوە بارودۆخ و رەوشی زیانلێكەوتووانیان كۆڵیەوەو دەستبەجێ دەستكرا بە دابەشكردنی هاوكاری و پێداویستی بەسەر خێزانە زیان لێكەوتووەكاندا.
هەر ئەمڕۆ رێككەوتی 31/10/2021 تیمێكی فراوانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەرێگەی تانكەری ئاوەوە دەستیانكرد بە پاككردنەوەی ئەو ماڵانەی كە قوڕولیتە و لافاو زیانی پێگەیاندبوون و بەشێكی زۆری ماڵەكان خاوێن كرانەوە.
تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكای زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەولێر دەكەن
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
كار و چالاكییەكانی بهشی ئازیزان و بێهاوژینان لە دهزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی 2024
26/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
لە دیداری ساڵانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ستراتیژیەتی درێژماوەی كاری پێنج ساڵی داهاتوو دەستنیشان دەكرێت
23/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »