دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەچوارچێوەی پرۆژەی چاودێریی ئازیزاندا بەردەوام لەهەوڵی باشتركردنی بارو گوزەرانی منداڵانی بێنازی باوكدایە و لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری منداڵانی بێباوك، لە بەردەوامی هەوڵەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە پاڵپشتی بەردەوامی مانگی سووری ئیماراتی و دەوڵەتی ئیمارات، قۆناغێكی دیكەی دابەشكردنی هاوكاری دەست پێ دەكرێت و مووچەی (14مانگ) كە (6267716) دۆلاری ئەمەریكییە بەسەر (10758) منداڵی ئازیزدا دابەش دەكرێت.
رۆژی پێنج شەممە رێككەوتی (11/11/2021) دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە پاڵپشتی لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتی دەست بە دابەشكردنی قۆناغێكی دیكەی هاوكاریی 14 مانگ بۆ (10758) منداڵی بێباوك (ئازیز) لە پرۆژەی ئازیزانی كوردستان دەكات،شێوازی دابەشكردنەكان بەپێی ئۆفیسەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بڕی پارەی دابینكراو بۆ ئەم قۆناغە بەمشێوەیە دەبێت:
ئۆفیسی هەولێر (3094) ئازیز سوودمەند دەبن بڕی پارەی تەرخانكراو (1756477) دۆلاری ئەمەریكی دەبێت.
لە ئۆفیسی دهۆك (2774) ئازیز سوودمەند دەبن بڕی پارەی تەرخانكراو (1649541) دۆلاری ئەمەریكی دەبێت.
لە ئۆفیسی سلێمانی (2043) ئازیز سوودمەند دەبن و بڕی پارەی تەرخانكراو (1168543) دۆلاری ئەمەریكی دەبێت.
لە ئۆفیسی كەركووك (1019) ئازیز سوومەند دەبن و بڕی پارەی تەرخانكراو (603072) دۆلاری ئەمەریكی دەبێت.
لە ئۆفیسی گەرمیان (1706) ئازیز سوودمەند دەبن و بڕی پارەی تەرخانكراو (973460) دۆلاری ئەمەریكی دەبێت.
پارێزگای ئەنبار، (122) ئازیز سوودمەند دەبن و بڕی پارەی تەرخانكراو (116623) دۆلاری ئەمەریكی دەبێت.
هاوكاری بەسەر 10758 منداڵانی بێباوك (ئازیزان) دابەش دەكرێت
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات پشتیوانی لە ئازادیی خوێندن بە زمانی دایك بكەن
01/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
دانانی بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان
27/11/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »