رێككەوتی 15/11/2021 لەشاری هەولێر و لە ئۆفیسی سەرەكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئامادەبوونی بەڕێزان (موسا ئەحمەد) سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و (ئەحمەد ئەلزاهیری) قونسوڵی گشتی دەوڵەتی ئیمارات لە هەرێمی كوردستان، پرێس كۆنفرانسی راگەیاندنی قۆناغێكی دیكەی پرۆژەی چاودێریی ئازیزانی تایبەت بە هاوكاریكردنی منداڵانی بێباوك راگەیەندرا.

موسا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی:
ئەو خۆشەویستانەی کە بەشدارن لەو پرۆژەیە دەبێ بخوێنن و لە خوێندن بەردەوام بن
لەسەرەتای پرێس كۆنفرانسەكەدا بەڕێز (موسا ئەحمەد) سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی وتەیەكی پێشكەشكرد و راگەیاند: زۆر خۆشحاڵین کە بەردەوامی دەدەین بە پرۆژەی ئازیزانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کە یەکێک بووە لە پرۆژە نموونەییەکان بە پشتیوانی مانگی سووری ئیماراتی و هەروەها بە پشتیوانی خێرومەندانی کوردستان لە ٢٠١١ وە ئەم پرۆژەیە بەردەوامی هەیە. بەپێی توێژینەوە مەیدانییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەم پرۆژەیە کاریگەرییەکی باشی هەبووە لە ژیان و گوزەرانی ئەو ئازیزانە هەیە و خانەوادەی ئازیزان کە سوودمەندن لەم پرۆژەیەن.
بەپشتیوانی مانگی سووری ئیماراتی و خێرەومەندانی ئیمارات کە رۆڵێکی کاریگەریان هەبووە نەک تەنها لەو بابەتەدا بەڵکو لە هەموو ئەو پێداویستیانەی کە بە داخەوە بەهۆی ئەو بارودۆخە نالەبارەی هەرێمی کوردستان پێدا تێپەڕبوو و هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە و پەنابەران بۆ هەرێمی کوردستان ئەوان هەمیشە شان بە شانی لەگەڵ ئێمە لە خزمەتی ئەو پەنابەر و ئاوارانە و دیسان لە خزمەت خەلکی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەو خۆشەویستانەی کە پێوەستیان بەوەیە کە ئاوڕی زیاتریان لێ بدرێتەوە و خزمەتی زیاتریان بکرێت هاوبەشبوونە لەگەڵ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەی ئازیزانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کە ئێستا زیاتر لە ١٦ هەزار ئازیز تێدا سوودمەندن لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان. بەشێکی دیاریكراویش لە ئاوارە و پەنابەران و لە پارێزگاکانی تری وەکو (موسڵ، دیالە و کەرکوک) سوودمەندن لە چوارچێوەی ئەو پرۆژەیەدا.
ئەو پرۆژەیە کە وەجبەی ئێستا دابەش دوکرێ زیاتر لە 10758 ئازیز تێدا سوودمەندن کە مەبلەغی دیاری بۆ ئەو خۆشەویستانە بریتییە لە ٦٢٦٧٠٠٠$ کە ئەمە تایبەتە بە ئەمساڵی هاوکاریکردنی ئەو ئازیزە خۆشەویستانە، دیسان لە پرۆژەی کوردستانیش کە ئاماژەم پێدا بە هاوبەشییە لەگەڵ خێرومەندانی کوردستان کە ئێمە هەمیشە شانازیمان پێوە کردون و ئاماژەمان بەرۆڵی ئەوان داوە کە چەند کاریگەریان هەبووە لە پشتیوانی کردنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کە هەمیشە دەزگا لەو کات و ساتە نالەبارانەی کە خەڵکی ئێمە چ لە کوردستان و چ لە دەرەوەی کوردستان پێویستی پێبێت ئێمە بە هاوبەشی ئەوان و بەپشتیوانی ئەوان توانیومانە بەدەستی پڕ لە خزمەتیان دا بین، لەو پرۆژەی ئازیزان و ٧٧٩٢ ئازیز سوودمەندبوونە، کە زیاتر لە ٣٥٣٧٠٠٠$ پێشکەشکراوە. جێی خۆیەتی ئاماژە بەوە بدەین هەر لەمساڵەدا کە دوو ساڵی تر دواکەوتین کە بەهۆی کۆرۆنا دروستی کردیە نەتوانینی بەڕێکردنی هاوکارییەکان لە رێگەی بانکەکانەوە زیاتر لە ١١ملیۆن و ١٢ هەزار دۆلار بوو پێشکەش بە ١١ هەزار و ١٤٢ ئازیز کرا ئەمەشیان وەجبەی ساڵانی تر بوو هەر لەم ساڵەدا پێشکەش کراوە. ئەم سال تەنها ئەو هاوکاریانەی کە لە رێگەی مانگی سووری ئیماراتی پێشکەش کراوە بە ئازیزان زیاتر لە ١٧ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار دۆلار پێشکەش بە ئەو کەیسە کراوە جێی خۆیەتی کە ئاماژە بەوە بدەین کە لە سەرەتای دەست پێکردنی ئەو پرۆژەیە کە بە ئامادەبوون و سەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێز کاک مەسروور بارزانی سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەم پرۆژەیە دەستی پێکردووە و تەئکید لەوە کرایتەوە کە ئێمە لە هەموو رووێک کەوا بەتایبەتی لەرووی پەروەردەوە گرنگی تایبەت بەو ئازیزانە بدەین.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەولی داوە لە هەموو ئۆفیسەکانی خۆیدا بابەتی پەروەردەی بابەتێکی سەرەکی بێت کە گرنگی بە لایەنی پەروەردەیی بدات یەکێک لە مەرجەکانیشمان ئەوەیە ئەو خۆشەویستانەی کە بەشدارن لەو پرۆژەیە دەبێ بخوێنن و لە خوێندن بەردەوام بن کە ئەمە هەنگاوێکی زۆرباش بووە و زۆرجار بەپێی ئەو دیراساتانە کە لە بەردەستی ئێمەدا هەبونە بەشێکی زۆری ئەو ئازیزانە دوای لەدەستدانی باوکیان بوەتە هۆی ئەوەی کە خوێندنی خۆیان بەردەوامی پێی بدەین، بەڵام ئەم پرۆژەیە هەم مەرجی داناوە ئەویش یەکێک لەهەنگاوە سەرەکیەکان بووە کە ئێمە چۆن بتوانین لە پرۆسەی خوێندندا ئەو ئازیزانە بەردەوامیان هەبێت بەوەشەوە نەوەستاوین زۆر بابەتی تری جیاواز بەتایبەتیش یەکەمەکان ماوەیەک پێش هەر لە ئامادەبوونی جەنابی قونسڵی ئیمارات و بەشێکی زۆر لەئەو سەرمایەدارانەی کە پشتگیری لەپرۆژەکانی ئێمە دەکەن کە رێزلێنانیان و خەڵاتکردنی یەکەمەکانمان هەبووە کە قوتابی هەبوو زیاتر لە 90 ی هێنابوو کە ئەوەش جێی شانازییە بۆ ئێمە هەمیشە لەهەوڵداندابن کە ئاستی زانستی ئەو خۆشەویستانە بەرزتر بکەینەوە بەوەشەوە نەوەستاوین کە کۆمەڵێک بۆنە و بابەتی جیاوازدا هەوڵمان داوە کە پەیوەندیەکی بەردەوام هەبێت.

ئەحمەد ئەلزاهیری: كونسوڵی گشتی دەوڵەتی ئیمارات:
ئەمە سەركەوتنێكی بەرچاوە لە سەرەتای ساڵی 2011 و بەردەوام بوونی تا ئێستا نیشانەی بەردەوامی ئەم دەستكەوتەیە و ئەو پرۆژە گەورەیەیە
ئامادەبوونم ئەمڕۆ دووپاتكردنەوەیە لە پاڵپشتی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو بۆ هەموو بوارەكان بۆ برایانمان لە هەرێمی كوردستان، دوپاتكردنەوەیە لەسەر رۆڵی مانگی سووری ئیماراتی و بەردەوامی پرۆژەكانی لە رووی گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوە، پرۆژەی ئازیزان ئەمڕۆ بەرهەمی سەركەوتوەی كۆكردنەوەی مانگی سووری ئیماراتی لە دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەمە سەركەوتنێكی بەرچاوە لە سەرەتای ساڵی 2011 و بەردەوام بوونی تا ئێستا نیشانەی بەردەوامی ئەم دەستكەوتەیە و ئەو پرۆژەیە گەورەیە.
لە راستیدا لە هەرێمی كوردستان چینێكی زۆر گرنگ هەیە كە لە لایەن مانگی سووری ئیماراتی لە دەوڵەتی ئیمارتی عەرەبی یەكگرتوو گرنگیەكی تایبەتی پێدەدرێت لە ژێر راسپاردەی بەڕێز شێخ حەمدان بن زاید ئال نهەیان نوێنەری حاكم و سەرۆكی مانگی سووری ئیماراتی.
خۆشحاڵبووم بە ئامادەبوونم لە دەرچوونی بەشێكی زۆر لە سەركەوتوانی دواناوەندی، ئەمەش مانای سەركەوتنی ئەم پرۆژەیە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ پاڵپشتی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و جەختكردنەوەی لە سەر پەیوەندیكردن لەگەڵ ئازیزان هەر لە سەرەتای چوونیان بۆ قوتابخانە تا دەرچوونیان بە سەركەوتویی دەرچوونیان لە زانكۆ و ئامادەكرنیان بۆ خزمەتی هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ ئامادەبوونم پاڵپشتییە و دوپاتكردنەوەیە بۆ بەردەوامی مانگی سووری ئیماراتی دەزگای خەلیفە بن زایدی مرۆیی لە كارەكانیان لە هەرێمی كوردستان و ئەم پرۆژانەی داهاتوو گرنگی وەكو پرۆژەی ئازیزان دەبێت و پرۆژەی گەشەپێدانی گەورەتر دیراسە كرایە بۆ جێبەجێكردنی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی .
هەموو كات راگەیاندن پاڵپشتی هەموو كارە هاوبەشەكانی دەوڵەتی ئیمارات و دەزگای خێرخوازیی بارزانییان كردوە لێرەدا سوپاسی هەموو كارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و سەرۆكی دەزگای بەڕێز كاك موسا ئەحمەد دەكەم بۆ ئەو هەوڵە گەورانەیان و پاڵپشتیان كە بەردەوام بەرەوپێشچوون دەچێت و سوپاسی ماندوبوونی ئەندامانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكەم كە هەموو كات پاڵپشت و هاوكار بوونە بۆ سەرخستنی هەموو كار و پرۆژەكانی مانگی سوری ئیماراتی لە هەرێمی كوردستان.

