ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی مه‌ینی نه‌رویژی له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی ته‌ندروستیدا پێداویستی پزیشكی و ئامێر بۆ به‌شێك له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كه‌ن.
رێككه‌وتی 14/12/2021 له‌چوارچێوه‌ی سێكته‌ری ته‌ندروستیدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی مه‌ینی نه‌رویژی چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگیان ئه‌نجامداوه، له‌ومیانه‌شدا له‌شاری چه‌مچه‌ماڵ هه‌ستان به دابینكردنی (200) سه‌ماعه‌ی گوێ (یاریده‌ده‌ری بیستن) بۆ شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و پێشكه‌شكردنی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی شاره‌كه. هاوكات له‌شاری هه‌ولێر له‌چوارچێوه‌ی هه‌مان پرۆژه‌دا هه‌ڵده‌ستن دابینکردنی ( 200 دەرزی Factor VIII ) بۆ نەخۆشی هیمۆفیلیا بۆ نەخۆشخانەی نانەکەلی تایبه‌ت به تووشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.



