هەلی کار -سەرپەرشتیاری وۆرک شۆپ (بۆ دانیشتوانی ناحیەی قوشتەپە و دەوروبەری)

ناونیشانی کارکردن:سەرپەرشتیاری وۆرک شۆپ( بۆ دانیشتوانی ناحیەی قوشتەپە و دەوروبەری)
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٣٠ی ئێوارە، جگە لە ڕۆژانی هەینی کە دەوام تاوەکو ٥:٠٠ ئێوارە بەردەوام ئەبێت.
رۆژانی کارکردن: هەینی، شەممە، دوو شەممە، سێ شەممە، چوار شەممە.
شوێنی کار: کەمپی پەنابەرانی قوشتەپە، هەولێر
مووچەی مانگانە: ٦٠٠ دۆلاری ئەمەریکی
رەگەز: نێر
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: 16/12/2021
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی (CV): 19/12/2021 

به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  • ڕێنوێنی کردن و یارمەتیدانی سوودمەندان بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی دروست ئامرازەکان بەکاربێنن لە کاتی دروستکردن و چاککردنەوەی ئامێرەکانیان.
  • چاودێریکردنی سوودمەندان و دڵنیابوون لەوەی کە ئامرازەکانی تایبەت بە سەلامەتی بەکاردێنن لە کاتی کارکردن.
  • پاراستنی ئامراز و ئامێرەکان لە خراپ بوون و زیان بەرکەوتن.
  • ووردی و سەرنجدانی باش بۆ ووردەکارییەکان.
  • ئامادەكردنی ڕاپۆرتی (هەفتانە ، مانگانە و ساڵانە).
  • هەر ئەرك و بەرپرسیارێتییەکی دیكە كە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی رابسپێردرێت.

بڕوانامەی زانستی:

  •  دبلۆم بەلای کەمەوە.

بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

  • ئەزموونێکی باشی هەبێت لە بەکارهێنانی ئامێر و ئامرازەکانی وەکو لەحیم کردن و کاویە و کۆسەرە و درێل و ئامێرەکانیتری کارەبایی.
  • ئەزموون لە چاککردنەوەی ئامراز و ئامێرە زیانلێکەوتووەکان.
  • شارەزایێکی باشی هەبێت لە بەکارهێنانی بەرنامەکانی کۆمپیتەرو ئیمەیل.
  • هەلی وەرگرتنی کارمەند بۆ ئەم پلەیە بۆ دانیشتوانی کەمپی قوشتەپە و دانیشتوانی سەربەناحیەی قوشتەپە و دەوروبەر دەبێت.

زمان:

  • زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.

تێبینی :هاتووچۆی کارمەند لەسەرخۆیەتی (واتە واتە دەزگا ئۆتۆمبیلی بۆ دابین ناکات)

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest