پشكنین و چارەسەری چاو بۆ 100 منداڵی ئازیز ئەنجامدرا

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشێوەیەكی بەردەوام لەچوارچێوەی پرۆژەی چاودێریی ئازیزاندا گرنگی تایبەت بە منداڵانی ئازیز دەكات، لەو چوارچێوەیەدا جگە لە دابینكردنی هاوكاری مانگانە، چەندین پرۆژەی پەروەردەیی و تەندروستیان بۆ ئەنجام دەدات.
رێككەوتی 16/12/2021 لەچوارچێوەی پرۆژەی چاودێریی ئازیزانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوكاری سەنتەری ئوردنی بۆ چاو، كەمپینێكی لە دەڤەری بارزان بۆ پشكنینی چاو و نەشتەرگەری و دروستكردنی چاویلكە بۆ 100 منداڵی ئازیز و كەسوكاریان رێكخست

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest