400 خێوەت بۆ ئاوارەكانی سەر چیای شەنگال دابین دەكرێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵدەستێت بە گۆڕین و دابینكردنی 400 خێوەتی نوێ بۆ ئاوارەكانی سەر چیای شەنگال.
رێككەوتی 15/12/2021 ئۆفیسی شەنگالی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ناحیەی سنونێ، بەبۆنەی هاتنی وەرزی سەرماوە هەڵدەستێت بە دووبارە گۆڕینی خێوەتە كۆن و دڕاوەكان و دابینكردنی خێوەتی نوێ لەسەر چیای شەنگال، لەم پرۆژەیەدا 400 خێوەت بۆ خێزانەكان دابین دەكرێت.
لەو بارەیەوە پیر دەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری ئۆفیسی شەنگالی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند: وەك ئاشكرایە لە وەرزی سەرما و باران بارینداین، بۆ ئەمەش ژمارەیەكی زۆری خێوەت لەسەر چیای شەنگال تێكچوون و دڕابوون، بۆیە لە پرۆژەیەكدا هەستاوین بە دابینكردنی 400 خێوەت بۆ خێزانە ئاوارەكانی سەر چیا، و هاوكات لە پێشكەشكردنی پێداویستی دیكەی ژیان بەردەوام دەبین.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest