دابەشکردنی خواردنی گەرم بۆ ١٥٠٠ کەسی زیانمەندی لافاو

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەچوارچێوەی پرۆژە فریاگوزارییەکانی لەپێناو بەھاناوەچوونی زیانمەندانی لافاوی شاری ھەولێر، ژەمەخۆراکی گەرم بۆ ١٥٠٠ کەس دابەشکرا.
رێککەوتی ١٣/١/٢٠٢٢ بەھۆی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە ژمارەیەک گەڕەکی شاری ھەولێر، تیمە فریاگوزارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەستبەجێ دەستیان بە گەیاندنی ھاوکاری کرد کە خۆی لە دابینکردنی ژەمەخۆراکی گەرم بینییەوە بۆ گەرەکەکانی (زیلان ستی، پیڕەش، سێبەردان، ھەولێری نوێ و شاوێس) کە تیایدا ١٥٠٠ کەس سوودمەندبوون و کە لافاو زیانی بە ماڵەکانیان گەیاندبوو.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest