دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوبەشی لەگەڵ دەزگای LDSی خێرخوازیی ئەمەریكی لە پرۆژەیەكی نوێدا پێداویستی جۆراوجۆر بۆ ژمارەیەك قوتابخانە و باخچەی ساوایانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی دابین دەكەن. لەچوارچێوەی سێكتەری پەروەردەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری قوتابیان و پەرەپێدان بە كەرتی پەروەردە و خوێندن لە هەرێمی كوردستانی عێراق، دەزگای خێرخوازیی بارزانی ساڵانە پرۆژەی جۆراوجۆر ئەنجام دەدات، لەو میانەشدا لە رێككەوتی 7/2/2022 ئۆفیسی سلێمانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوكاری لەگەڵ دەزگای LDSی خێرخوازیی ئەمەریكی، هەستان بە دابینكردنی كەلوپەل و پێداویستی قوتابیان و ناو قوتابخانە بۆ ژمارەیەك قوتابخانە و باخچەی ساوایانی پارێزگای سلێمانی، پێداویستییەكانیش بریتین لە (سۆپا، وایت بۆرد، قەمسەڵە، كالە، داتاشۆ، پرێنتەر و هەندێك پێداویستی پەڕاوگە). ئەم پرۆسەیە بەردەوام دەبێت و لە رۆژانی داهاتوو ژمارەیەك قوتابخانەی دیكە لەم هاوكارییانە سوودمەند دەبن.
پێداویستی بۆ ژمارەیەك قوتابخانەی سلێمانی دابین دەكرێت
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
لەژێر چاودێریی ڕێزدارمەسرور بارزانی بەردی بناغەی پڕۆژەی(BCF City) لە قوشتەپە دانرا
21/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »