50 منداڵی تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجە دڵخۆشكران

رێككەوتی 15/2/2022 بەبۆنەی رۆژی جیهانی نەخۆشی شێرپەنجەی منداڵان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوكاری لەگەڵ ژمارەیەك كۆمپانیا هاوكاری جۆراوجۆری 50 منداڵی تووشبووی ئەو نەخۆشییە كرا.
لەچوارچێوەی پرۆژە بەردەوامەكان بۆ هاوكاریكردنی چین و توێژەكانی كۆمەڵگە، ئۆفیسی كەركووكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەچوارچێوەی پرۆژەیەكی نوێ بەناوی (ئێمە هیوا و خەندەین بۆ ئێوە) بەهاوكاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كەركووك و بە سپۆنسەری (كۆمپانیای گەلیاوە، كۆمپانیای بڕایت، خاچی سووری نێودەوڵەتی، كۆمپانیای دڵسۆز و كەسایەتی خێرخواز سەید مەجید) لەو رۆژە جیهانییەدا هاوكارییان بەسەر (50) منداڵی تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجە و خێزانەكانیان كرا، كە هەر خێزانێك (پارسێلی خۆراك، یاری منداڵان، جلوبەرگ، كێك و شیرینی، جانتای دیاری و یاری منداڵان)یان پێشكەشكرا.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest