خولی بزنسی بچووك بۆ ئافرەتان دەكرێتەوە

لەچوارچێوەی سەنتەرە رۆشنبیری و پیشەییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەناو كەمپی ئاوارە و پەنابەراندا، مانگانە چەندین خولی راهێنان و فێربوونی پیشە بۆ فێرخوازان دەكرێتەوە. لەو چوارچێوەیەدا لە دوو كەمپی ئاوارەكان خولی بزنسی بچووك (ئارایشتگا) دەكرێتەوە.
رێككەوتی 6/3/2022 دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەپێناو رەخساندنی هەلی كار و فێركردنی تاكەكانی نێو كەمپەكان لەپێناو بەدەستهێنانی پیشەیەك بۆ بەڕێوەبردن و خودبژێوی رۆژانەیان، خول و راهێنانی پیشەیی جۆراوجۆر دەكاتەوە. لەومیانەشدا لە هەردوو كەمپی دیبەگە و بەحركە1 بەسپۆنسەری لەگەڵ دەزگای LDSی خێرخوازیی ئەمەریكی دوو خولی بزنسی بچووك (ئارایشتگا و جوانكاری ئافرەتان) بۆ (26) ئافرەت بۆ ماوەی مانگێك دەكاتەوە.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest