60 منداڵی ئازیز دڵخۆش دەكرێن

لەچوارچێوەی پرۆژە بەردەوامەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ منداڵانی بێباوك (ئازیزان) لە هەرێمی كوردستان، بەشی ئازیزان و بێهاوژینان لە پرۆژەیەكدا دڵی 60 منداڵی بێباوك (ئازیزان) خۆش دەكەن.

رێككەوتی 8/3/2022 دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە پاڵپشتی یانەی ئەسپسواری هەولێر، ساتێكی دڵخۆشكردنیان بۆ 60 منداڵی بێباوك رەخساند كە لەناو كەمپ و خەڵكی خۆجێی پێكهاتبوون. لەو پرۆژەیەدا لە یانەی ئەسپسواری هەولێر چەند كاتژمێرێك خۆشی و شادییان بە راهێنانی ئەسپسواری بەسەربرد، دواتر لە یەكێك لە مۆڵەكانی شاری هەولێر نیوەڕۆخوانێك و جلوبەرگیان بەدیاری پێشكەشكرا.

Share on facebook
Facebook
Share on email
Email
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest

نوێترینەکان