شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ئەڵمانیا كۆبوونەوەیەكی گرنگی ئەنجامدا

رێككەوتی 4/3/2022 لەمیانی بانگهێشتێكی فەرمی بۆ وڵاتی ئەڵمانیا، شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان (موسا ئەحمەد) سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و (ئیبراهیم سەمین) جێگری سەرۆكی دەزگا و (ئاوات مستەفا) ئەندامی دەستەی كارگێڕی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەگەڵ بەڕێز (ریكلیف بنین) بەرپرسی رێگەگرتن لەقەیرانەكان و رەخساندنی سەقامگیری ئاشتی و پێشكەشكردنی هاوكارییەكان لەوەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیای فیدراڵ كۆبوونەوە.
لەدیدارەكەدا بەرپرسی رێگەگرتن لە پەیرانەكان و رەخساندنی سەقامگیری و ئاشتی و پێشكەشكردنی هاوكارییە مرۆییەكان پێشوازییەكی گەرمی لە شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرد و لەدیدارێكی دۆستانەدا باسی لەوەكرد كە پێنج ساڵ لەمەوپێش سەردانی كەمپەكانی هەرێمی كوردستانی كردووە و لەنزیكەوە لەرەوش و گوزەرانی ئاوارە و پەنابەرانی كۆڵیوەتەوە و ستایشی رۆڵی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و كارە جوانەكانی كرد و رایگەیاند: پێگەیەكی بەهێزتان هەیە و خۆشحاڵم بەو پێگەیەتان. هەروەها بەڕێز (ریكلیف بنین) بەڵێنی دا كە بەردەوام دەبن لە پێشكەشكردنی هاوكاری مرۆیی بۆ ناوچەكە و ئامادەیی نیشاندا بۆ پاڵپشتیكردنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی مرۆیی.
لەبەرانبەردا بەڕێز (موسا ئەحمەد) سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سوپاسی خەڵك و حكومەتی ئەڵمانیای كرد بۆ ئەو هاوكارییانەی كە پێشكەشكیان كردووە لەماوەی رابردوودا لەكاتی هاتنی ئاوارە و پەنابەران بۆ هەرێمی كوردستان، لەهەمانكاتدا كورتەیەكی لەكارو پرۆژەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەو میواندارییە پێشكەشكرد.
هاوكات بەڕێز (ریكلیف بنین) رایگەیاند: بۆ ئەوەی هاوكاری پێشكەش بكەن و رایگەیاندن هەمیشە لە پەیوەندیدا دەبن لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ باشتركردنی بارو گوزەرانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستاندا.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest