دەزگایی خێرخوازی بارزانی مەراسیمی ماڵئاوایی بۆ قونسوڵی کوەیت رێکخست.

سێشەمە 26/7/2022، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئامادەبوونی بەڕێز پارێزگای هەولێر ( ئومێد خۆشناو)، رێوڕەسمی ماڵئاوایی بۆ قونسوڵی کوەیت بەرێز (دکتۆر عومەر ئەلکەندەری) لە هەرێمی کوردستان رێکخست.
لە سەرەتادا، نمایشێکی ڤیدیۆیی پیشانی ئامادەبووان درا کە بەشێک لە چالاکی نێوان دەزگای خێرخوازیی بارزانیی لەگەڵ قونسوڵیەتی وڵاتی کوەیت لە سەردەمی بەرێز(دکتۆر عومەر ئەلکەندەری) ئەنجام درابوون خرایە روو، قونسوڵی گشتی خۆشحاڵی خۆی دەڕبری بەوەی کە چەندین چالاکیان لە کوردستان و عێراق بە ئەنجام گەیاندووە.

لە پاشاندا قونسوڵی گشتی کوەیت (دکتۆر عومەر ئەلکەندەری) وتارێکی پيشکەش کردوو و گوتی، بەرێوەچونی كاری مرۆیی بۆ دەولەتی كوەیت لە لایەن هەڵمەتی (الكویت بجانبكم) كەوا خوالێخۆشبوو شێخ ( صوباح ئەلئەحمەد )فەرمانی پێكردوە بۆ خزمەتی ئاوارە و پەنابەران، دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆلێكی گرنگی هەبووە هەولێكی تەواوی داوە بۆ یارمەتیدانی خەڵكان بە شێوەیەكی مرۆیی ، ئەگەر سوپاسكردنێك هەبێت بۆ ئەنجامدانی كاری مرۆیی ئەوا دەزگای خێرخوازیی بارزانی شایەنی ئەم سوپاسەیە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەرگیز جیاوازی نەکردوە لە نێوان پێکهاتەکانی عێراق و پيشوازیان لە پەنابەرانی سوریاش کردوە و تەنانەت چالاکیەکانیان بردۆتە دەرەوەی خاکی عێراق، هەروەها راشیگەیاند، ئەگەر هەڵمەتی (كوەیت بجانبكم) سەركەوتوو بوە ئەوا بەهۆی هاوبەشیمانە لەگەل دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هەروەها گوتی ئەمە دواین کاری خێرخوازیم بوو لە کوردستان بەڵام ئەمە دواین کاری ووڵاتی کوەیت نابێت و بەردەوام دەبن لە بەخشین و پاڵپشتی، لەکۆتایی وتەکانیدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد.

دواتر بەرێز موسا ئەحمەد وتاری ماڵئاوایی پێشکەش کردوو و وتی، ساتێکی ناخۆشە کە پێویست دەکات ماڵئاوایی لە دکتۆر (عمر ئەلکەندەری) بکەین، بەرێزیان هەمیشە برایەکەی پاڵپشت و پەڵپشتیەکی بەهێزی ئێمە بوون، دکتۆر (عمر ئەلکەندەری) هەرگیز نەترساوە و هەمیشە لەو شوێنە بووە کە پێویست بووە بێ گوێدانە ئاستی مەترسی ناوچەکە و شوێنەکە، لە کۆتایی وتارەکەی دا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی بەرێز کونسوڵی گشتی کوەیت دکتۆر (عمر ئەلکەندەری) کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێیدا بۆ خواست

لە کۆتایی سیمینارەکەدا، بەرێزان پارێزگای هەولێر و سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوبەشی خەڵاتی رێزلێنانیان پێشکەش بە د.عومەر ئەلکەندەری کرد و بەناوی خەڵکی کوردستانەوە سوپاسی خۆیان ئاراستەی قونسوڵی گشتی کوەیت کردوو و هیوای سەرکەوتنیان لە ئەرکی نوێدا بۆ خواست.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest