دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە پاڵپشتیی دەزگای LDSی ئەمریکی هاوكات لەگەڵ رۆژی جیهانیی شەكرە (14ی 11ی هەموو ساڵێك) هەڵمەتێكی پشكنینی شەكرەی لە سلێمانی – بەردەم باخی گشتی ئەنجام دا، چەندین کارتی داشکاندنیش بۆ کڕینی دەرمان دابەش كران.
هەر لە هەمان رۆژدا لە سەرۆكایەتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەولێر لەسەر ئەركی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پشكنینی نەخۆشیی شەكرە بۆ كارمەندانی دەزگا ئەنجام درا.
هاوكات لە كەمپی ئاكرێ لە سنووری پارێزگای دهۆك هەمان چالاكی بە پاڵپشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ئاكرێ ئەنجام درا.
شایانی باسە نەخۆشیی شەکرە یەکێکە لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان کە بە “بکوژە بێدەنگەکە” ناسراوە. بە هۆی زۆربوونی رێژەی تووشبووانی ئەم نەخۆشییە لە ساڵی 1991ـەوە رۆژی 14ی مانگی نۆڤەمبەری هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانیی شەکرە دەستنیشان كراوە. چونکە هەر لەم رۆژەدا لە ساڵی 1921 دکتۆر فردریک بانتینج لەدایک بووە، کە ئەم نەخۆشییە مەترسیدارەی دۆزییەوە.
بەپێی داتاکانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)، شەکرە یەکێکە لە باوترین نەخۆشییەکانی جیهان و زیاد لە 400 ملیۆن کەس تووشبووی ئەم نەخۆشییەن و ساڵانە زیاتر لە یەك ملیۆن و پێنج سەد هەزار کەس بە هۆیەوە گیان لە دەست دەدەن.
لە رۆژی جیهانیی شەکرەدا BCF و LDS هەڵمەتی پشکنینی شەکرەیان راگەیاند
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازی لە شاندی ڕێکخراوی komciwan دەكات
03/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
دەزگای خێرخوازیی بارزانی باڵاخانەی نوێی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان لە هەولێر دەكاتەوە
02/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »