دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكایەتیی زانكۆی دهۆك و بەڕێوەبەرایەتیی بەشە ناوخۆییەكانی قوتابیان چەند جۆری هاوكاریی بۆ ئەو قوتابیانە دابین كرد، كە بە هۆی رووداوی تەقینەوەی تانكیی غاز لە بەشە ناوخۆییەكەیان زەرەرمەند بوون.
سەرۆكایەتی زانكۆی دهۆك دوای رووداوەكە لە رێككەوتی (21/11/2022) قوتابیانی گواستەوە بۆ هوتێل و هەر لە رۆژی رووداوەكەوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ماوەی 10 رۆژ خواردنی گەرمی بۆ قوتابیان ئامادە كرد. لە گەڕانەوەشیاندا جلوبەرگی بۆ 50 قوتابی دابین كرد. هەروەها كەرەستە و پێداویستی ناوماڵی بۆ شوێنی نوێی بەشە ناوخۆیی قوتابیان دابین كرد.
بەهۆی تەقینەوەی تانکیی غاز لە سەربانی بەشە ناوخۆییەک لە دهۆک، 6 کەس گیانیان لەدەست دا و 33 کەسی دیکەش بریندار بوون. لەوانەی گیانیان لەو رووداوەدا لە دەست دا، 3 كەسیان ئەفسەر و پۆلیس بوون، ئەوانی دیکە قوتابی بوون.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی قەرەبووی قوتابیانی زەرەرمەند لە تەقینەوەی تانكیی غاز لە بەشە ناوخۆیی دهۆك دەكاتەوە
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
ڕاپۆرتی پڕۆژە و چاڵاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ساڵی 2024
31/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
كار و چالاكییەكانی بهشی ئازیزان و بێهاوژینان لە دهزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی 2024
26/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »