مانگى سوورى قه‌ته‌رى له ژێر ناونيشانى “له قه‌ته‌ره‌وه بۆ هه‌موو دونيا” بە هاوبەشی لەگەڵ ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى و لقى هه‌ولێرى مانگى سوورى عێراقى، رێككه‌وتى 1/12/2022 خولێكى تۆپى پێى بچووككراویان له سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر كرده‌وه.
له ياريى ده‌ستپێكى خوله‌كه‌دا تيپهكانى كه‌مپى قوشته‌په و كەمپی خازر رووبه‌ڕووى يه‌كتر بوونه‌وه و، كه‌مپى قوشته‌په به دوو گوڵ به‌رانبه‌ر به گوڵێك برديه‌وه.
یاریی كۆتایی بۆ كێبڕكێی پاڵەوانەتیی خولەكە لە نێوان هەر دوو تیپی كەمپی قوشتەپە و كەمپی دارەشەكران رۆژی شەممە رێككەوتی 17/12/2022 لە هۆڵی داخراوی كۆلیژی پەروەردەی وەرزشیی زانكۆی سەلاحەدین ئەنجام دەدرێت.
ئەم یارییەی كەمپەكانی قوشتەپە و دارەشەكران لە كاتێكدایە كە رۆژی دواتر (یەكشەممە رێككەوتی 18/12/2022) یاریی كۆتایی بۆ پاڵەوانەتیی جامی جیھانیی فیفای 2022 كە لە وڵاتی قەتەر بەڕێوەدەچێت، كاتژمێر 18:00 هەردوو هەڵبژاردەی ئارژەنتین و فەڕانسە لە كێبڕكێیەكی دژوار‌دا بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی پاڵەوانی جامەكە رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.

