دابەشكردنی خێوەت و تانكیی ئاوی خواردنەوەی لە كەمپی ئیسیان

دەزگای خێرخوازیی بارزانی (BCF) بە هاوكاریی رێكخراوی شیلتری ئەڵمانی، رۆژی سێ شەممە رێككەوتی 17/1/2023 تانكیی ئاوی خواردنەوەی لە كەمپی ئیسیان لە سنووری پارێزگای دهۆك دابەش كرد. لەو چالاكییە 115 خێزان سوودمەند بوون.
هاوكات دەزگای خێرخوازیی بارزانی (BCF) بە هاوكاریی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، لە هەمان كەمپ خێوەتی نوێی بەسەر هەموو دانیشتووانی كەمپەكەدا دابەش كرد. لەو چالاكییە هەموو دانیشتووانی كەمپەكە سوودمەند بوون.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest