شاندى نه‌خۆشخانه‌ى نانه‌كه‌لى بۆ نه‌خۆشييه‌كانى شێرپه‌نجه كه پێكهاتبوون له د. ديلان ره‌مزى پيرداود به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى نانه‌كه‌لى، كرمانج محه‌مه‌د عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕى، سه‌يد جه‌لال مه‌حموود سه‌رۆكى په‌رستاران، سهنيه عوسمان به‌ڕێوه‌به‌رى ژمێريارى و عه‌بدولبارى محه‌مه‌د شه‌فيع به‌رپرسى كۆگه‌ى نه‌خۆشانه‌ى نانه‌كه‌لى، رۆژى پێنج شه‌ممه رێكه‌وتى 19/1/2023 سه‌ردانى دەزگای خێرخوازیی بارزانىBCF) )يان كرد.
مو‌سا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى دەزگای خێرخوازیی بارزانى، به گه‌رمى پێشوازى له شاندى نه‌خۆشخانه‌ى نانه‌كه‌لى كرد. هه‌ر له‌و ديداره‌دا سه‌رۆكى شاندى ميوان له د. ديلان ره‌مزى پيرداود به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى نانه‌كه‌لى به فه‌رمى سوپاسنامه‌ى خۆيان به‌رانبه‌ر به هاوكارييه به‌رده‌وامه‌كانى دەزگای خێرخوازیی بارزانى به مو‌سا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى دەزگای خێرخوازیی بارزانى پێشكه‌ش كرد.
له كۆتايى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوو لايه‌ن هيواى سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامبوونى هه‌ماهه‌نگى هاوكارييه‌كانيان خواست.



