پێشكه‌شكردنى‌ پەرتووکى زانستی، فەلسەفی و مێژوويی به‌ پەیمانگای تەکنیکیى مێرگەسۆر

دەزگای خێرخوازیی بارزانى(BCF) رۆژى یەکشەممە رێککەوتی 22/1/2023 چەندین پەرتووکی زانستی، فەلسەفی و مێژوویى بە پەرتووکخانەی پەیمانگای تەکنیکيی مێرگەسۆر پێشکەش کرد.
شایەنی باسە لە رابردوودا دەزگای خێرخوازیی بارزانی چەندین جار هاوکاری جۆراوجۆرى پێشکەش بە پەیمانگاکە و بەشە ناوخۆيی سەر بە پەیمانگاکە کردووە.
له‌ لای خۆیەوە راگری پەیمانگای تەکنیکيی مێرگەسۆر (دكتۆر تاليب محه‌مه‌د شه‌ریف) سوپاس و پێزانینی خۆیانى ئاراستەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد و، هاوکاریيە بەردەوامەکانی بۆ قوتابیان و بواری پەروەردە و فێرکردنى به‌رز نرخاند.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest