دەزگای خێرخوازیی بارزانی (BCF) له رێگهى سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەڵایەتيی نورەدین زازا له كەمپی كەورگۆسك، رێككەوتی 12/1/2023 خولێكی پیشەیی له بواری راهێنانى دروومان بۆ ئامادەكردنی ئافرتانى ناو كهمپ و تێكهڵبوونيان به بازاڕى كار كردهوه.
له چالاكييهكى ديكهدا رێككەوتی 16/1/2023 ، یەكێك لە مامۆستایان خولێكى خۆبهخشى فێركاری بۆ قوتابیانی قۆناغی دواناوەندی له پۆلى(12) بۆ بابەتی پەخشان و رێزمانی زمانی كوردی كردهوه، بۆ ئهوهى بتوان له تاقیكردنەوەكان باشتر سهركهوتوو بن.
رۆژى دواتر واته رێككەوتی 17/1/2023 خولێكی فێركردنی شایی فۆلكلۆری كوردی بۆ بۆنە و ئاهەنگەكان بۆ لاوانى كهمپهكه بهڕێوه چوو. هاوكات خولێكی فێركردنی قوتابیانی قۆناغی سەرەتایی و دواناوەندی دەربارەی ئەلفبێی زمانی كوردی و دەربڕینی و دەرچەی پیتەكان و هاوكاریكردن لە شیكردنەوەی ئەركی قوتابخانە ئهنجام درا.







































